ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئێوارەیە.
باران نم نم دێتە خوارێ.
تەنیام.
نا، تەنیا نیم
هەموو مۆسکۆ لەگەڵ مندا هەنگاو دەنێ.
تەنیایی کارمامزێک بوو،
ڕاوکەرێک هات‌، تەقەی لێ کرد،
هەنگاوەکانم نایگەنێ!
***
ئێوارەیە.
باران نم نم دێتە خوارێ.
تەنیام.
نا، تەنیا نیم
کاتێ دەڕۆم

شەقامی پڕ خۆی لە قاچم گرێ دەدا.
کاتێ دەڕۆم
لە گیرفانما
نامەیەکی ناو زەرفی ئاڵ
دڵی دوەممە، لێ دەدا!
(١٩٧٧/٥/١- مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit