ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تۆ مشووری ئاگر مەخۆ. ١
سەرت لەسەر سنگم دانێ،
بزانە، کڵپه و نێڵەی گڕ
چ دەکا بۆ ئەم نەورۆزە!
منیش سەر بە باسکت دەکەم،
وای بۆ شەوی تاریکی وا
باسکی ڕووتت چ ئاگرێکی پیرۆزە!

١. مشوورخواردن: خەم خواردن، بە تەنگەوەبوون
(١٩٧٧/٣/٢٠- مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit