ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٥١. شەو نییە خەو بە چیاوە نەبینم
بەندییەک تاسەر حوکم درابێ،
سندم لە پێی بێ و کەلەپچە لە دەست،
لە زیندانێکی تەنگ ئاخنرابێ،
چەند سوار چاکانە
خەو بە ئەسپی شێ و باوە‌ دەبینێ،
چەند مناڵانە
خەو بە ئەستێرە و گیاوە دەبینێ،

منیش شەو نییە،
وەک ئەو بەندییە،
خەو بە هێزێکی واوە نەبینم
من بۆ چیا ببا... یا چیام بۆ بێنێ
(١٩٧٧/٣/٣- مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit