ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.
***
لێت ڕاهاتووم:
وەکوو بەنگکێش لە بۆنی بەنگ.
وەک نیگارکێش لە هارمۆنیا و زمانی ڕەنگ.
***
لێت ڕاهاتووم
وەک خەنجەر لە کالانی خۆی.
قەرەج لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان لە کلچووک و کلدانی خۆی!
***
ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
درێژترین ڕێی تووڕەییم
لە بەردەرگە کۆتایی دێ!
(١٩٧٧/١/٩- مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit