ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
دەتوانین وا بکەین
زستان درەنگتر بێ
کە هاتیش،
بێ زریان
بێ شەختە و بەفر بێ
دەتوانین وا بکەین
دەریای هار
وەک ئاسمان هێمن بێ
ئاسمانیش
وەک دەریا بێبن بێ!
* * *
گەر بڕیارت داوە
پەرستگە وێران کەی،
لێت ناپاڕێمەوە، کوڵنگت بۆ دێنم
گەر بڕیارت داوە
هێلانەکە تێک دەی
لێت ناپاڕێمەوە،
بەردێکی پڕچنگت بۆ دێنم
بەڵام پێش ئەوەی تۆ... کوڵنگەگە دادەی
هێلانەی نەرمونۆڵ... بە پلارێ ڕادەی

پێت دەڵێم:
ئێستاش نەچووە و بچێ!
دەتوانین وا بکەین
زستان درەنگتر بێ
کە هاتیش،
بێ زریان...
بێ شەختە و بەفر بێ!
(١٩٧٦/١٢/١١ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit