ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
نیگەران مەبە کە شیعرم
بۆ کچانی تر نووسیوە
لە ڕوخساری هەموویاندا
تەنیا ئادگاری تۆم دیوە
* * *
دڵم تاریکە وەک تونێل
بنەمۆمێک داگیرسێنە!
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە
وەرە، ئاوا ڕوومەتی خۆت
بە سنگمەوە بنووسێنە
من دەمەوێ
بنەوشیلەی چاوەکانت دڵنیا کەم
دەمەوێ سوێندت بۆ بخوم
لە تۆدا کەس بەدی ناکەم!
(١٩٧٦/١١/٢٩ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit