ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چەند ڕۆژێکە
سەرنج دەدەم،
بەیانییان تا شل دەبیت،
لەبەر ئاوێنە دەوەستی و تێی دەڕوانی...
کە لاشدەچیت،
لە ڕەوتتدا، تەنکەخەمێک دەخوێنمەوە،
لە نیگاتا، نیگەرانی

چییە، هاوڕێم؟
چیت پێ دەڵێ
ئەو ئاوێنە زمانشڕ و دڵتۆقێنە؟
ئەگەر باسی پیری دەکا،
دەمکوتی کە
باوەڕ مەکە بە وڕێنە
(١٩٧٦/١١/١٤ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit