ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چاوەڕێتم!
دەگەڕێیتەوە سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە

گەر یەک یەكیش سنوورەکان
مینڕێژ بکەن
بە گوللە و تیر
دنیاش دابێژ دابێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
بەرەو ئاسۆ،
لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام!
* * *
دەگەڕێیتەوە... سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم... دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بست بە بستی ئاسمانیشت لێ بتەنن،
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە

وا هەست دەکەم،
کە تۆ وەكو توولەنەمام
بەیانییەک
لەبەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی
دێیتەوە لام... !
(١٩٧٦/٦/٢١ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit