ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٣٨. لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت
لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن!
کێشوولەکان
لەسەر شیشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن!
* * *
ئەگەر هات و ونم کردی،
ئەگەر هات و...
ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا
بەیەکەوە ڕانەگرتین:
کە گەڕامەوە کوردستان،
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت
بە ناو دەکەم!

کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت
بە ناو دەکەم!
من تا مردن چیاپەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت
بە ناو دەکەم!
(٢٧-٢٨ /١ /١٩٧٦ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit