ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کە نامۆیی وەک ڕەشەبا هەڵدەکات و
پێدەشتی ئارامم دەبڕێ،
کە خەم وەکو قەلەڕەشکە،
لە بەردەرگەی ژوورەکەمدا،
باڵەکانی دەکاتەوە و لەنگەر دەگرێ:

من چۆلەکەی باڵتەزیوی
خەمەکانی خۆم هەڵدەگرم،
دەڕۆم، دەڕۆم،
تا مناڵێک دەدۆزمەوە
لەناو تیشکی چاوی ئەودا
فڕین وەبیر چۆلەکەی خەم دەهێنمەوە

کەچی، گیانە!
بە چاوی خۆم زۆر جار دیومە
کە مناڵان
لەم شارەدا خەفەت دەخۆن،
وەکو بێچوە مروای دێن
لە زەریاچەی چاوی تۆدا خۆیان دەشۆن.
(١٩٧٥/١٢/٢٧ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit