ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
جار هەیە تاکە وشەیێ
دەتکێتە ناو چاوی شیعرێ،
تا سەرچۆپی
بۆ وشەکانی تر بگرێ.
***
تۆ پەیڤێکی باڵندە بووی،
ڕەشەبای گێژی ئێوارە
شەوارەی کردی و ڕایپێچای
بەرەو شیعری سیسهەڵاتووم.
چاوی ڕەشت
مانای بەخشی بەو چاوانەی،
پێش تۆناسین،
وەکو وێستگە پیانا ڕەتبووم!
(١٩٧٥/١٢/١٣ مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit