ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
زستانی پار لەگەڵما بووی
لەم شارەدا
بەستەڵەکیش
گوڵمێخەکی لێ دەردەچوو
تا چلوورەش
بە گوێسوانە و درەختەوە سەوز دەبوو
* * *
زستانی پار لەگەڵما بووی:
باران تەڕی نەدەکردم،
زریان پەنجەی نەدەبردم
* * *
زستانی پار لەگەڵما بووی:
هاژە و خوڕەی زێی سیروانم
لەگەڵدا بوو
گوڵەگەنمێکی گەرمێن و
کلوەبەفرێکی کوێستانم
لەگەڵدا بوو!
(١٩٧٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit