ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من فاڵچی نیم.
کتێب بۆ کەس ناگرمەوە.
ناولەپی کەس ناخوێنمەوە
کەچی لێم ڕوونە و دەزانم:

مادام تۆ منت خۆش دەوێ،
دەبیت بە نەرمەبەستەیێک،
قەرەجەکان...
شەوانی زستان دەتبێژن.
دەبیت بە دێڕەهەڵبەستێک،
بەیانییان ڕۆژ دەتنووسێ،
کە زەردەپەڕیش دەکەوێ
شیعرکوژەکان دەتنێژن.
(١٩٧٥/١١/١ مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit