ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بۆ هۆنراوەیەک کە هێشتا نەمنووسیوه

(١)
تووڕە مەبن لە دووکەڵی وشەکانم
دووکەڵی من:
پەڕەسێلکەیەکە ماندوو...
لە هێلانەی ئاگرەوە بۆ دوور دەفڕێ

تووڕە مەبن لە گەرداوی وشەکانم
گەرداوی من شوانکارەیە
ڕانەهەورێکی مانگرتوو
بۆ قەدپاڵەکان لێ دەخوڕێ
(٢)
- بووکیان دزی
+ زوڕنامان خۆش
- بووکیان کڕی
+ دەهۆڵمان خۆش
- بووک ئێوە خۆش
+ هەڵپەڕکێی ناو سەهۆڵمان خۆش!

زاوا، هەڵسە
هەڵسه، ڕابە!
زوڕناکانیان وردوخاش کە
زمانەکانیان لە ئاش کە.
(١٩٧٣/١/٢٠ - هەولێر)
@abdulla_pashew
نووسین: ٨٣.١٢٠.٨. ٢٤٨

پەراوێز edit