ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٢. نامەیەک بۆ دەرەوەی وڵات
سنوور دەنگم دەخواتەوە،
ڕێی چاپخانە
بە ژێر قەڵەمێکی سووردا تێدەپەڕێ
جۆکەرەکان دەرگەکانیان داخستووە
فەرشی سووریان
بۆ بێدەنگیم ڕاخستووە

دوا هۆنراوەم،
لەوەتی لە دایک بووە
وەک سمۆرە
لەسەر چڵە درەختێکی
سەوزی زمانم نوستووە
* * *

بۆم نووسیوی
هەندێک شتی وردیلانەم بۆ نووسیوی...
هەندێک شیعری
وەک باڵداری بێهێلانەم بۆ نووسیوی...
بەڵام چبکەم!
پۆستەیەکی ئەم وڵاتە نادۆزمەوە
نامەکانم بۆ تۆ بێنێ
ڕۆژنامەیەک نادۆزمەوە
لە پێخەفی دێڕەکانیا
سبەینان ماچ چاو هەڵێنێ

بانگتان دەکەم!
ئەوینداران، بانگتان دەکەم:
ئامادە بن!
با کۆنگرەی خۆمان ببەستین،
بڕیار بدەین
پۆستەخانەیەک دروست کەین،
نامەکانمان ببا و بێنێ
چاپخانەیەک دامەزرێنین
لە پێخەفی دێڕەکانیا
سبەینان ماچ چاو هەڵێنێ!
(١٩٧٢/١٢/٣٠ - هەولێر)
@abdulla_pashew
نووسین: ٨٣.١٢٠.٨. ٢٤٨

پەراوێز edit