ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٢٨. ئەگەر ئەمجارە بێمەوە (٢)
ئەی دایە گیان!
لە یادمە، کە مناڵ بووم،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ بووم
گڵم دەخوارد،
قوڕم دەجوی
تۆش زللـەیەکت لێ دەدام،
هەمووت پێ تووڕ فڕێ دەدام

ئەی دایە گیان!
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ نیم

کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
ڕێم بکەوێتەوە بێرکۆت*
لێشم بدەی،
لێشم حەرام کەی شیری خۆت،
من بە تەشییەکەی مناڵی دەڕێسمەوە،
دار، بەرد، گڵ، قوڕ...
چیم بێتە ڕێ دەیلێسمەوە!

* بێرکۆت: جاران گوند و ئێستا گەڕەکێکی شاری هەولێرە، زێدی شاعیرە.
(١٩٧٥/١٢/١٧ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit