ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گیانە، دەڵێن:
'ئەمساڵ ساڵی بەفر و خوێنە'
بۆیە...
کاتێ نیگام دێتە شنە
لەسەر سێوە لاسوورەکەی ڕوومەتی تۆ
بیری من و بەفر و خوێنی ئەم زستانە
تێک دەئاڵێن وەک تانوپۆ.
(١٩٧٤/١١/٢٦ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit