ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٢١. چەند وشەیەک دەربارەی دڵی خۆم
ئەم دڵەی من
وەک واگۆنی قیتارێکە
هەزار و یەک وێستگەی هەیە.
لە هەر یەکێک لەو وێستگانە ڕابوەستێ،
ڕێبوارێک بەجێی دەهێڵێ،
ڕێبوارێک خۆی تێدەپەستێ.

بەڵام وەتی ئەم دڵەی من بۆتە واگۆن
ڕێبوارێکی پەستی تیایە،
دانابەزێ،
دانابەزێ
له سووچێکی ئەم دنیایە.

ئەو ڕێبوارە بەدوای ناوی خۆیدا وێڵە...
ئەو ڕێبوارە بەدوای چاوی خۆیدا وێڵە
ئەو ڕێبوارە برینمە.
ئەو ڕێبواره زەردەخەنە و گرینمە.
ئەو ڕێبوارە کوردستانە،
لانەی یەکەم ئەڤینمە.
(١٩٧٤/١١/٢٢ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit