ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
وەک (جوانی بێناو)ی گۆران،
وەک ڕۆژانی ساڵی بەفەڕ،
وەک ساڵانی تەمەنی تەڕ
وەک گەندەپەڕی باڵدارێ،
وەک فرمێسکی زارۆی ساوا،
وەک هەنگاوی بەرەبەیانی ڕێبوارێ،
کلوو کلوو، هێدی هێدی،
بەفری زیوین دێتە خوارێ.
(١٩٧٤/١١/١٠ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit