ئاڵەکۆک

سوارە ئیلخانیزادە add_a_photo
سوارە خەوە بەردینە
٨. سروەی بەیانی
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
١٩٧٠

پەراوێز edit