شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: سروەی بەیانی سەبارەت: ١٩٧٠ تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری ڕەمزی ئینتیزاری *** تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم سریوەی چەندە جوانی گیانەکەم جاران کە ئەتکوت پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە چاوی شینت گۆمی مەندی پڕ لە ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوە ئێستە بۆ وا شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟ ++++++++++++++++++++++