ئاڵەکۆک

سوارە ئیلخانیزادە add_a_photo
سوارە خەوە بەردینە
١٦. کۆرپەی لێو بەبار
لە شەوقی ڕووی مانگ
لە بژوێنی ئاو
گوڵی سێوەڕە بە زێو تەندراوە،
هەناسەی ساردی
کورپەی لێو بەبار
کە تاسەباری ڕووی مانگی دایکێ
دیلی دەستی شەو
هاوار ئەکا: مانگ
لە هەوری ڕەشی زوڵم و دزێوی
گەر خۆ نەبوێری
ڕۆژی ڕووناکی ئاوێتەی دیدار
ڕەشایی شەو و ترووسکەی ستێر
نابێ لە ئاسۆ.
١٩٧٠

پەراوێز edit