شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: کۆرپەی لێو بەبار سەبارەت: ١٩٧٠ لە شەوقی ڕووی مانگ لە بژوێنی ئاو گوڵی سێوەڕە بە زێو تەندراوە، هەناسەی ساردی کورپەی لێو بەبار کە تاسەباری ڕووی مانگی دایکێ دیلی دەستی شەو هاوار ئەکا: مانگ لە هەوری ڕەشی زوڵم و دزێوی گەر خۆ نەبوێری ڕۆژی ڕووناکی ئاوێتەی دیدار ڕەشایی شەو و ترووسکەی ستێر نابێ لە ئاسۆ. ++++++++++++++++++++++