سڵاو پێش مەرگەی قارەمان
چاکترین رۆڵەی کوردوستان
کوری نەبەزی نیشتمان
سڵاو پێش مەرگەی قارەمان
هەڵۆی خوێناوی سەربەردان
پەرکوری رەوەزو زەردان
پڵینگی سەرشاخ و هەردان
پێش مەرگە جوانمێری مەردان
کوری کوردی ئازاو دلێر
هەستە راپەرە وەکو شێر
لەکوردوستان ڕامێنە تێر
وێران بو وڵاتی زەنوێر
ها، بروانە ئەو کیژۆڵە
برا گچکەکەی لە کۆڵە
چۆن دژ داماوە لەوچۆڵە
چەندە هەژارو کڵۆڵە
ئەو پێرە مێردی بێ تاوان
روتو هەژارو سەرگەردان
سەریناوەتە سەر بەردان
کێ ماڵی لێکردوە وێران؟
دوژمن ئاغایە لەسەر تۆ
ماڵیتۆ دەخوا بەفیرۆ
کێما نەگا بەمافی خۆ
ئێمە تاکەی دەستەو ئەژنۆ؟
ئەو خاکە خاکی کوردیە
خۆخاوەنی دیکەی نیە
سەبەب بۆهێرشی ویچیە
کوردوستانەو کورد خێویە
شەری مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕو ئیمانە
لەگەڵوەتەندا پەیمانە
یان کوردوستان یان نەمانە
دوژمن لەهێرشت تاساوە
قەڵای هومێدی روخاوە
لە دەستو بەردت راماوە
ڕۆژی ڕەشی لەبەر چاوە
لەکردەوەی ڕەنجە ڕۆیە
مانی بەفێڵ و دهۆیە
ئەوگەف و گەرمە درۆیە
لەرزی شەو نخونی تۆیە
باخوێنی من و تۆ برا
بڕژێ، سورکا دەشت و چیا
یاقوتی ناو سەوزە گیا
کوردوستان ڕەنگینتر ئەکا
تابڕژێ خوێنی گەش و ئاڵ
لەسەر کەویان دەبێتە خاڵ
شین دەکا گوڵان سەری ساڵ
دەیکەنە تەواف کوڕو کاڵ
کاتێ کوردوستان بو ڕزگار
هاتەدەر لەدەستی زۆردار
کەس نەما بەدڵی خەم بار
بو بەشایی دێهاتو شار
ئەوسا بەرزکە ئاهەنگت
گۆرانیو گاڵتەو جەفەنگت
تاکیژو کوڕ بێن بەدەنگت
ماچ بکەن لولەی تفەنگت
چاکترین رۆڵەی کوردوستان
کوری نەبەزی نیشتمان
سڵاو پێش مەرگەی قارەمان
هەڵۆی خوێناوی سەربەردان
پەرکوری رەوەزو زەردان
پڵینگی سەرشاخ و هەردان
پێش مەرگە جوانمێری مەردان
کوری کوردی ئازاو دلێر
هەستە راپەرە وەکو شێر
لەکوردوستان ڕامێنە تێر
وێران بو وڵاتی زەنوێر
ها، بروانە ئەو کیژۆڵە
برا گچکەکەی لە کۆڵە
چۆن دژ داماوە لەوچۆڵە
چەندە هەژارو کڵۆڵە
ئەو پێرە مێردی بێ تاوان
روتو هەژارو سەرگەردان
سەریناوەتە سەر بەردان
کێ ماڵی لێکردوە وێران؟
دوژمن ئاغایە لەسەر تۆ
ماڵیتۆ دەخوا بەفیرۆ
کێما نەگا بەمافی خۆ
ئێمە تاکەی دەستەو ئەژنۆ؟
ئەو خاکە خاکی کوردیە
خۆخاوەنی دیکەی نیە
سەبەب بۆهێرشی ویچیە
کوردوستانەو کورد خێویە
شەری مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕو ئیمانە
لەگەڵوەتەندا پەیمانە
یان کوردوستان یان نەمانە
دوژمن لەهێرشت تاساوە
قەڵای هومێدی روخاوە
لە دەستو بەردت راماوە
ڕۆژی ڕەشی لەبەر چاوە
لەکردەوەی ڕەنجە ڕۆیە
مانی بەفێڵ و دهۆیە
ئەوگەف و گەرمە درۆیە
لەرزی شەو نخونی تۆیە
باخوێنی من و تۆ برا
بڕژێ، سورکا دەشت و چیا
یاقوتی ناو سەوزە گیا
کوردوستان ڕەنگینتر ئەکا
تابڕژێ خوێنی گەش و ئاڵ
لەسەر کەویان دەبێتە خاڵ
شین دەکا گوڵان سەری ساڵ
دەیکەنە تەواف کوڕو کاڵ
کاتێ کوردوستان بو ڕزگار
هاتەدەر لەدەستی زۆردار
کەس نەما بەدڵی خەم بار
بو بەشایی دێهاتو شار
ئەوسا بەرزکە ئاهەنگت
گۆرانیو گاڵتەو جەفەنگت
تاکیژو کوڕ بێن بەدەنگت
ماچ بکەن لولەی تفەنگت