زۆر کەس هەیە لەو دنیایە
کەیفی دەگەڵ شێت هەر نایە
بیبینێ بێزی هەڵ دەستێ
دەچێ دور لێی ڕادەوەستێ
خۆ ڕاستە شێت بێ ئەنوایە
بەڵام من خۆم لەلام وایە
شێتی نەک هەر زەرەر نیە
لەشێتی باشتر هەر نیە
من شێتێکی گێژو هێڕم
بێجگە لەوەش، شەلم گێڕم
لەماڵێدا ژنم، خەسوم
بە شێتەشێت دەکەونە دوم
هەر دەم بینن خاوو خێزان
لێم دەکەن بەچەپڵەرێزان
کوڕەکەی خۆم ئەو بچکۆلە
بانگم دەکا 'بابە حۆلە'
کێ بخلیسکێ لە حەسارێ
جنێو بۆ من دادەبارێ
هەرچی ناشیرنو کرێتە
دەڵێن ئیشی 'خدرەشێتە'
منیش لەپێشدا وا نەبوم
ئێستە بەوناوە ڕاهاتوم
ئەگەر بە شێت ناوم نەبەن
ناوێکی ترم لێ هەڵدەن
ئیتر جوابیان نادەمەوە
هەر لاشیان لێ ناکەمەوە
ئێوارێ، سبەینێ، شەوێ
لەسەرنانی، وەختی خەوێ
لێکدا لێکدا ژنو خەسوم
وەک کەو ئەخوێنن بەرەوڕوم
یەکیان لەو بەر یەکیان لەوبەر
ئیتر سەرم داوێنە سەر
قەت ناهێڵن سەرم هەڵێ
ئەم لێیبڕا ئەویان دەڵێ
حۆلە کەی نان خواردن وایە
یان هێرە لاچۆ لەو لایە
یەک ئەڵێ چڵمت بستڕە
بۆ بەدایم لوتت پڕە
یەک ئەڵێ قسە نازانی
بۆ ئەدوێی لەگەڵ میوانی
حەیای ئێمەش ئەبەی گێژە
ئەو زبڵەی بەرە بیرێژە
ئەوی قەت منی نەدیوە
وەک کێچ دەکەوڵم خزیوە
دەگەڵ: فیتوو، هێهێو، هۆهۆ
جاڕزیان کردوم چەقە سرۆ
ئەوانەی وا بە مل هوڕی
'شێت'یان بەسەر مندا بڕی
جاچۆن دەس لەمن هەڵگرن
ئەوان خۆ لەمن شێت ترن
زۆریش هەوڵ ئەدەم تێناگەن
دەڵێم بەڵکو لام لێ لادەن
توڕەبم، ئەڵێن: چی بوە؟
'شێتە خۆی هەڵ مساندوە'
پێبکەنم، لەهەمو لاوە
پێمئەڵێن 'لەسەری داوە'
هەرچی بیکەم منی رەبەن
ئەوان قسەی خۆیان دەکەن
هەرنەم توانی بەنیان بادەم
منیش خۆم نارەحەت! ناکەم
***
پارەکە رۆژی جێژن بو
ماڵم پڕ لە پیرێژن بو
خێزانو خەسوم دوبەدو
هەردوک خۆیان ساز کردبو
دەچونە سەردانی خزمان
هەردەمام منی بەستەزمان
پێیان قاڕبو منیش بەرن
منداڵیشم پێ هەڵ گرن
هەردوک جلکی نوێیان لەبەر
یەکی تاسێکی زێر لەسەر
خەسوم شانەی لەدەستابو
لەبەر ئاوێنە وێستا بو
بانگی کردم: لەکوێی حۆلە؟
بۆ چویە ئەو ژورە چۆلە؟
گوتم: واڵڵه خاتونی خۆم
ئەوە قاپ و کەوچک دەشۆم
گوتی: وەرە، ئیتر ئەو رۆ
ئاقڵبە کۆڵانان مەچۆ
وامن و کیژەکەم ئەڕۆین
نیوەڕۆش لای ئەوان ئەخۆین
تۆش خۆت سازکە ئەو نەورۆزە
ئەت نێرمە جێژنە پیرۆزە
بچۆ جلو جۆرت بێنە
وریاشبە شتی مەشکێنە
شێتو شێتبازی وەلانێ
ئەوەش جێژنانەکەت، هانێ
لەپێوە تا تۆقی سەرم
جلکی نوێیان کردە بەرم
هەربۆ تەشقەڵە بە ئەنقەست
خەسوم پشتێنی بۆم دەبەست:
-ئای ئای هێرە ئەوە لەکوێی
بۆ هەربەولاو بەولا دادێی
بۆ نازانی باش راوەستی
دەڵێی نەمەیوی هێند سستی
لوتت هێندە هەڵ مەهێنە
دەست لەگیرفانت دەرێنە
ئیتر بۆ هەر ماڵێ کە چوی
هەر لەدەروازە ئاوا بوی
وەک خەرتەلی هەڵمەنیشە
بچۆ سەرکورسی دانیشە
خۆت وادانێ کەتۆش شتی
تێ گەیشتی چم پێگوتی؟
هێڕە ئیتر نەچی لەوێ
پەڵە وەجلکت بکەوێ
کێ خزمو دەراو سێما نە
ئەوکاغەزەش لیستەی وانە
ماڵی خاڵم، خوشکە پەریم
لەوێوە، ماڵی کاک کەریم
چوزانم، هەموم نوسیوە
دەزانم هیچت نەدیوە
نەکەی لێت تێکچێ وریابە
جێژنە پیرۆزەیەو دابە
ئەوی لەتۆ گەورە ترن
دەستیان ماچکە لە پیاووژن
بەڵام بۆ گچکەوا نیە
گچکە ماچ کردن چا نیە
شیرنی تەنیا دەنکێک بخۆ
زۆریش لەسەر قسە مەڕۆ
هەرچی خواردت مڵچەتنەیە
مڵچەتبێ سەرشۆری مەیە
شۆکۆڵاتیش ئەوی هەبن
بێدەنگ بیان هێنەوە بۆمن
جێژنانەش لەکەس وەر نەگری
دەزانم بۆ پارە دەمری
لەهیچکوێ زۆر دایمەبەستە
هەر تاوێکت پێچو هەستە
هەتا لە چەنگی ڕزگار بوم
باوەڕکە لەخۆم بێزار بوم
هاتم لەدەرکێ بچمە دەر
'خێڵە'ی ژنم گەیشتە سەر:
دەک هێڕە لەتو پەت کرێی
یاخوا وەبەر جەنجەر درێی
خۆدەستی دایکمت ماچ نەکرد
خوایە هێڕە بۆ هەر نەمرد؟ !
گەڕامەوە زەلام، زەلام
بەدەستی خەسومدا نوسام
گوتم ئیشیویش براوە
تەشقەڵەی تری نەماوە
کەچی هات خۆی گەیاندە لام
چەپۆکێکی هەر پێدادام
پاڵە پەستۆی دام بۆ دەرێ
بەرێی کردم بۆ سەفەرێ!!
کە چومەدەر هەر ئەو کاتە
بەو ژیانو بەسەر هاتە
لەکوچە لاقم ڕاکێشا
هێند پێکەنیم زگم دێشا
***
ئەو جار وەک بارگینی بێناڵ
وەڕێ کەوتم بۆ هەوەڵ ماڵ
دەرکەم کوتا زۆر پێنەچو
هەستێکلە حەوشە پەیدابو
کیژێکی گچکە هاتە دەر
خشتیلەو خاوەن سەرو بەر
هەر منی دی بە هەڵەدا
خۆی بە دەرکیژورێ دادا
هاواری کرد... دایە، دایە
شێتێک ئەوە لەدەرگایە
وەک زاواکەی پورم دەچێ
گوتی: بچۆ، بڵێ... بابێ
نیزیکببۆوە رێگەی دور
'بسمالله'م کردو چومە ژور
ماچم کرد دەستی گەورە ژن
ئەویش پرسی لە حاڵی من
کیژی گەورەیان خوێندکار بو
زانین لە ئاکاری دیار بو
پاش تاوێک ئەویش هاتە ژور
بەڵام چبێ وەک بوکیسور
هەستام گوتم: بوکە سورە
تۆ چەند ساڵ ئەبی؟ ببورە!
گوتی: بەقسەی دایکو بابم
هەر نۆزدە ساڵ دەبمو نابم
لەبن لێوم، گوتم، لەوێ
ماچ نابێ کوشینی دەوێ
گوتی: چیچی؟ نێرە زەلام
ئەو تەوسە چبو پێتدا دام؟
گوتم: دەستت دەڵێم ئەتۆ
ڕاوەستە بەسەرم مەڕۆ
من تەمەنم بۆتە سی ساڵ
ئەتۆش نۆزدەی بە حاڵەحاڵ
کەوابێ من گەورە ترم
جابۆیە دەبەرت مرم
ئەگەر دەستت ماچکەم نابێ
خەسوم گوتی ئەبێ وابێ
لەقاقای پێکەنینیان دا
شیرنیو شتیتریان هێنا
دەگەڵقسەی زەلام زەلام
تاتوانیم شیرنیم خوارد بەڵام
شۆکۆڵاتە نەرمە کانم
سەبرێک داویشتە گیرفانم
ئیتر ئەبو بڕۆم لەوێ
تالێم وە درەنگی نەکەوێ
پێڵاوەکانم دەست دانێ
دەپێم نەکرد تا کۆڵانێ
ئەگەر سەیری گیرفانم کرد
پڕبون چیتریان نەدەبرد
ئەوی لەکاغەز نوسرابو
سەری هەمویانم دابو
هەر مابو ماڵی 'لالەخان'
ماڵی تۆزێک دوربو لێمان
دەستە خوشکی'خێلە'یمنبو
عەیب نەبێ! بێوەژن بو
مێردەکەی دوساڵ لەمەوبەر
ئەمری هەقی گەیشتە سەر
هەستا بارگەو بنەی تێکنا
ئەوژنەی لەپاش بەجێ ما
هەر چەند لە هیچی کەم نەبو
لەسەر وەشڕا بێخەم نەبو
لەکۆشکو لەپارەو تەلار
هەموی هەبون هەزار هەزار
سایە چەورو دەست بە خێربو
بەڵام ئەویش وەجاغ کوێربو
لەدوای ڕەحمەتی، لالە خان
کەوتە ناو سەروەت و سامان
سینگو بەرۆکی خۆم تەکاند
بۆ وێ دەلاقانم وەراند
***
دەستم بۆ جەرەس درێژ کرد
دەرکەم هەر لەرێسمەش نەبرد!
لالەخان دەرکی کردەوە
ئیتر هەرواقم بردەوە
ئای لەو ژنە خان و مانە
ئایلەو لەشە نەرم و جوانە
زاری وەک دەمی خونچە تەنگ
پەرچی رەشی وەک شەوەزەنگ
لەعەیبەت لاجانگی تەرزی
پەرەنگی گوارەی دەلەرزی
کراس لەسینگی دەخزی
مەمکی دادەگرت بە دزی
تاوێک عەبەسام! لەدوایی
رۆژباشم کرد بە ئەسپایی
کە ئەو وەڵامی دامەوە
تۆزێک منیش بوژامەوە
بەڕوخۆشی گوتی: فەرمو
ئەحواڵت چۆنە لەگەڵ زو؟
گوتم: دەسەر سەرت گەڕێم
باشم ئەگەر باشبێتە ڕێم
گوتی: ڕاستە تۆ گۆڕاوی
شێت بوی لەسەر خۆ نەماوی؟
گوتم: ئەگەر ڕاستت دەوێ
مەرگی منت ڕەپێش کەوێ
ئەگەر شێتیش نەبام ئەتۆ
شێتت هەر دەکردم ئەوڕۆ
بەڕاست تۆ تەمەنت چەندە؟
زەردەی هاتێ دەتگوت قەندە
گوتی: وەکبێتە خەیاڵم
من ئێستە سیویەک ساڵم
گوتم: جا بێ زەنا زەنا
بێنە دەستت ماچکەم دەنا
هەر بەخەسوم بگاتەوە
ڕەش و شینم دەکاتەوە
ئەویش هێندم پێ پێکەنی
بە پێکەنین خۆی کرد خەنی
دەستی هێنا بەڵام چ دەست
لەتاوان لێوی خۆم دەگەست
ڕاست باشە، بەڵا لەدرۆدا
درۆ ناکەم لەڕوی تۆدا
منیش زۆر بە تامەزرۆیی
ماچم کرد نەم کرد نامۆیی
لێوم بە دەستیەوە نابو
هێشتە دەستم بەر نەدابو
گوتی: من قاوەم لێ ناوە
تۆ شەربەت دەخۆییانقاوە؟
گوتم: قاوەم پێ خۆش نیە
شەربەتیش نازانم چیە!
بەمنبێ ئەوان هەڵ گرە
شۆکۆڵات لەوان خۆشترە
گوتی: شیرنی قەیدی نیە
من مەبەستم 'ئاوەکی' یە
***
هەر ئەوەندەی گوت و هەستا
لەسەر قسەم رانەوەستا
چو بۆ شەربەت بەکوتەکوت
منیش لەدڵی خۆمدا دەمگوت:
-شەربەت، شەربەت، شەربەتچیە
دەیجا چبو ئاوەکی یە
ڕەنگە پێی وابێ بەفیزم
نازانێ لەخۆ دەمیزم
تاتوند لەوێ بێ شل چیە
شۆکۆڵات بۆچی وەکویە
والله، لەسەر ئەو جوانیە
فڕی بەدنیاوە نیە
من لەوەدابوم هاتەوە
دەتگوت خەون دەمباتەوە
شوشەی لەپێشم هەڵچنی
گڵاسی دانان لەکنی
ئەوجار لەسەر کورسی نەرم
خۆشی دانیشت بەرانبەرم
ئیتر من تەکبیرم چبێ؟
گوتم: چی ئەبێ با ببێ
هەر ئەو گڵاسێ یەک ئەمن
تاشوشەمان هێنان لەبن
بەتاڵم کرد نەیەک نە دو
هەرهات و سەرم گەرم بو
هەوەڵ قومی پێم خۆش نەبو
تۆزێک ڕەگی تاڵیی هەبو
دوایی ئاگام لەخۆم بڕا
خەسوو مەسوم لەبیر نەما
گەرم داییسام وەک ئاگر
بەخۆم نەبو ترسام ئاخر
من دانیشتبوم لە خۆڕا
هۆدە لەدەورم دەسوڕا
پەنجەرەو دەرک و لاشیپان
هیچی لەجێی خۆیان نەمان
مشکم لێدەبو بەزەلام
ئەوەش قەیدی نەبو بەڵام
'لالە' کە هیچ عەیبی نەبو
دەگەڵ'خێلە'ی لێم تیکدەچو
سێ سەعاتیش پتر پێچو
من سەرەگێژەم هەر لێبو
ئەوجار ئیتر پاڕا مەوە
هێندێ دڵ خۆشی دامەوە
تۆ بۆلە خەسوت دەترسی؟
گوتم دەشزانیو دەشپرسی
ئاخر من هۆشم چانیە
ئیشم لەجێی خۆیدا نیە
گوتی: کێ دەڵێ تۆ هێڕی؟
هێڕی چی تۆ دەڵێی زێڕی
ڕۆژ خەریکبو ئاوا دەبو
تیشک ڕوی لەحەوا دەبو
هەرچەند دڵم هەر نەیدەویست
بەڵام قسەی ئەوم نەبیست
بە نابەدڵ هاتمە دەرێ
رۆژم ئاوا بردە سەرێ
کە کیسەو قەننەم دەس دایە
هاتم بگەمە بێڵایە
باشبو ئەوەم لەبیر نەچو
ئەوەندەشمان گوت دوبەدو
'ئامان لای خەسوم باسمەکە'
نەء'تۆش هیچمەڵێ شێتەکە'
***
هاتمەوە ماڵ بەقنە قن
ئەوڕۆژەنا ڕۆژی دوای من
خێزان و خەسوم لێبران
بچنە دیتنی 'لالە خان'
هەر تاوێک لەوێبون و زو
هاتنەوە زۆریان پێ نەچو
ئیتر بەناو ماڵێ وەر بون
هەردوکیان دەگیانم بەربون
خێزانم روی خۆی دەڕنی...
زەندەقت دەچو لەکنی
تێڵایەکی لە دەستا بو
لەسەر دەرفەت راوەستابو
خەسوم هەر کەفی دەپڕژاند
دەهاتو دەچوو دەی قیژاند
جامن بڵێمچی دەگەڵ تۆ
ئەتۆو ناوخزم و هاتو چۆ؟
منیش ئاگام لە هیچ نیە
هەرنازانم ئەوە چیە
-شێتەی ئاگا لەخۆ بڕاو
ئەتۆو غەڵەتی وا گڵاو؟
لێرە هەستای حۆلی لاپان
ئاوا چویە لای لالە خان؟
هەر ناوی لالەخانی برد
لەئەژنۆ بەرەژێرم مرد
لەشم سڕبو دڵم لەرزی
لەوێ کەوتمە سەر عەرزی
هاتم بڵێم سوچی وی بو
من ئاوکیم لەکوێ دیبو
نەیهێشت قسەکەم دەربڕم
نەیهێشت هەردەم هەڵپچڕم
کڕبەکڕ دەنگت دەر نەیە.
ئاگات لەدم و لەوسی هەیە؟
دەمگوت هەر گێلو ناوریای
نەمدەزانی وا ماخولیای
دەگەڵ دەستەخوشکی ژنێت..
جا چتپێبڵێم خدرەشێت؟
ئاخر ئەو کاتە ئەتۆم نارد
چەند کەڕەتم بەتۆ ئەسپارد
هەرجێیە چوی وەک عیسانان
راستبچۆ ژوری میوانان
لای لالەخان بۆ وات نەکرد
بەجارێ حەیای ئێمەت برد
لەوێ لەدەرکێ ڕاوەستای
هەرچەندی حەولی لەگەڵ دای
هەر گوێتنەدایە، دوربەدور
گوتت تەنیای نایەمە ژور
ئەسپاردەی منت لەبیر کرد
ئەویشت ئاوا دڵگیر کرد
چیدیش ڕقم هەڵ مەستێنە
هەستە ملیخۆت بشکێنە
ئەو پارەی بگرەو هەر ئێستە
ئیتر لەهیچکوێ مەوێستە
هێندێک شیرنی بکڕەو دیسان
بچۆوە بۆلای لالە خان
بەڵام ئەو جار بچۆ ژورێ
داوای لێ بکە لێت ببورێ
با گلەییم نەهێتە سەر
بەڵکو لەدڵی بچێتە دەر
***
پارەم وەرگرت و چوم گەرام
باژێرم هەمو کرد بەڵام
شتیتر ئەقڵم نەی بڕی
منیش هەر ئاوەکیم کڕی!!
دەستم بەسمێڵاندا هێنا
ئەو جاریش ملم لەڕێ نا
بۆ لای ماڵی لالەخان چوم
بەڵام هەر بەدەستوری زوم
دەستەو داوێنی بوم هەتا
هیچ گرێی لەدڵدا نەما!
ئاوا دڵی ویشم داوە
کێشەی خەسوشم بڕاوە
ئەوەندەش ماوەپێت بڵێم
بەوشەرتە دەدڵی نەگری لێم
ئەگەر ئەقڵت هەیە کاکە...
ئەتۆش هەر خۆت شێتکەیچاکە
شێتی نەک هەر زەرەر نیە
لەشێتی باشتر هەر نیە
کێ ئەقڵی پارسەنگی دەوێ
شت هەر وەگیر ئەو دەکەوێ
لەوەشدا کێ دەمکا لۆمە
ئەویش هەر ئاواڵی خۆمە
کەیفی دەگەڵ شێت هەر نایە
بیبینێ بێزی هەڵ دەستێ
دەچێ دور لێی ڕادەوەستێ
خۆ ڕاستە شێت بێ ئەنوایە
بەڵام من خۆم لەلام وایە
شێتی نەک هەر زەرەر نیە
لەشێتی باشتر هەر نیە
من شێتێکی گێژو هێڕم
بێجگە لەوەش، شەلم گێڕم
لەماڵێدا ژنم، خەسوم
بە شێتەشێت دەکەونە دوم
هەر دەم بینن خاوو خێزان
لێم دەکەن بەچەپڵەرێزان
کوڕەکەی خۆم ئەو بچکۆلە
بانگم دەکا 'بابە حۆلە'
کێ بخلیسکێ لە حەسارێ
جنێو بۆ من دادەبارێ
هەرچی ناشیرنو کرێتە
دەڵێن ئیشی 'خدرەشێتە'
منیش لەپێشدا وا نەبوم
ئێستە بەوناوە ڕاهاتوم
ئەگەر بە شێت ناوم نەبەن
ناوێکی ترم لێ هەڵدەن
ئیتر جوابیان نادەمەوە
هەر لاشیان لێ ناکەمەوە
ئێوارێ، سبەینێ، شەوێ
لەسەرنانی، وەختی خەوێ
لێکدا لێکدا ژنو خەسوم
وەک کەو ئەخوێنن بەرەوڕوم
یەکیان لەو بەر یەکیان لەوبەر
ئیتر سەرم داوێنە سەر
قەت ناهێڵن سەرم هەڵێ
ئەم لێیبڕا ئەویان دەڵێ
حۆلە کەی نان خواردن وایە
یان هێرە لاچۆ لەو لایە
یەک ئەڵێ چڵمت بستڕە
بۆ بەدایم لوتت پڕە
یەک ئەڵێ قسە نازانی
بۆ ئەدوێی لەگەڵ میوانی
حەیای ئێمەش ئەبەی گێژە
ئەو زبڵەی بەرە بیرێژە
ئەوی قەت منی نەدیوە
وەک کێچ دەکەوڵم خزیوە
دەگەڵ: فیتوو، هێهێو، هۆهۆ
جاڕزیان کردوم چەقە سرۆ
ئەوانەی وا بە مل هوڕی
'شێت'یان بەسەر مندا بڕی
جاچۆن دەس لەمن هەڵگرن
ئەوان خۆ لەمن شێت ترن
زۆریش هەوڵ ئەدەم تێناگەن
دەڵێم بەڵکو لام لێ لادەن
توڕەبم، ئەڵێن: چی بوە؟
'شێتە خۆی هەڵ مساندوە'
پێبکەنم، لەهەمو لاوە
پێمئەڵێن 'لەسەری داوە'
هەرچی بیکەم منی رەبەن
ئەوان قسەی خۆیان دەکەن
هەرنەم توانی بەنیان بادەم
منیش خۆم نارەحەت! ناکەم
***
پارەکە رۆژی جێژن بو
ماڵم پڕ لە پیرێژن بو
خێزانو خەسوم دوبەدو
هەردوک خۆیان ساز کردبو
دەچونە سەردانی خزمان
هەردەمام منی بەستەزمان
پێیان قاڕبو منیش بەرن
منداڵیشم پێ هەڵ گرن
هەردوک جلکی نوێیان لەبەر
یەکی تاسێکی زێر لەسەر
خەسوم شانەی لەدەستابو
لەبەر ئاوێنە وێستا بو
بانگی کردم: لەکوێی حۆلە؟
بۆ چویە ئەو ژورە چۆلە؟
گوتم: واڵڵه خاتونی خۆم
ئەوە قاپ و کەوچک دەشۆم
گوتی: وەرە، ئیتر ئەو رۆ
ئاقڵبە کۆڵانان مەچۆ
وامن و کیژەکەم ئەڕۆین
نیوەڕۆش لای ئەوان ئەخۆین
تۆش خۆت سازکە ئەو نەورۆزە
ئەت نێرمە جێژنە پیرۆزە
بچۆ جلو جۆرت بێنە
وریاشبە شتی مەشکێنە
شێتو شێتبازی وەلانێ
ئەوەش جێژنانەکەت، هانێ
لەپێوە تا تۆقی سەرم
جلکی نوێیان کردە بەرم
هەربۆ تەشقەڵە بە ئەنقەست
خەسوم پشتێنی بۆم دەبەست:
-ئای ئای هێرە ئەوە لەکوێی
بۆ هەربەولاو بەولا دادێی
بۆ نازانی باش راوەستی
دەڵێی نەمەیوی هێند سستی
لوتت هێندە هەڵ مەهێنە
دەست لەگیرفانت دەرێنە
ئیتر بۆ هەر ماڵێ کە چوی
هەر لەدەروازە ئاوا بوی
وەک خەرتەلی هەڵمەنیشە
بچۆ سەرکورسی دانیشە
خۆت وادانێ کەتۆش شتی
تێ گەیشتی چم پێگوتی؟
هێڕە ئیتر نەچی لەوێ
پەڵە وەجلکت بکەوێ
کێ خزمو دەراو سێما نە
ئەوکاغەزەش لیستەی وانە
ماڵی خاڵم، خوشکە پەریم
لەوێوە، ماڵی کاک کەریم
چوزانم، هەموم نوسیوە
دەزانم هیچت نەدیوە
نەکەی لێت تێکچێ وریابە
جێژنە پیرۆزەیەو دابە
ئەوی لەتۆ گەورە ترن
دەستیان ماچکە لە پیاووژن
بەڵام بۆ گچکەوا نیە
گچکە ماچ کردن چا نیە
شیرنی تەنیا دەنکێک بخۆ
زۆریش لەسەر قسە مەڕۆ
هەرچی خواردت مڵچەتنەیە
مڵچەتبێ سەرشۆری مەیە
شۆکۆڵاتیش ئەوی هەبن
بێدەنگ بیان هێنەوە بۆمن
جێژنانەش لەکەس وەر نەگری
دەزانم بۆ پارە دەمری
لەهیچکوێ زۆر دایمەبەستە
هەر تاوێکت پێچو هەستە
هەتا لە چەنگی ڕزگار بوم
باوەڕکە لەخۆم بێزار بوم
هاتم لەدەرکێ بچمە دەر
'خێڵە'ی ژنم گەیشتە سەر:
دەک هێڕە لەتو پەت کرێی
یاخوا وەبەر جەنجەر درێی
خۆدەستی دایکمت ماچ نەکرد
خوایە هێڕە بۆ هەر نەمرد؟ !
گەڕامەوە زەلام، زەلام
بەدەستی خەسومدا نوسام
گوتم ئیشیویش براوە
تەشقەڵەی تری نەماوە
کەچی هات خۆی گەیاندە لام
چەپۆکێکی هەر پێدادام
پاڵە پەستۆی دام بۆ دەرێ
بەرێی کردم بۆ سەفەرێ!!
کە چومەدەر هەر ئەو کاتە
بەو ژیانو بەسەر هاتە
لەکوچە لاقم ڕاکێشا
هێند پێکەنیم زگم دێشا
***
ئەو جار وەک بارگینی بێناڵ
وەڕێ کەوتم بۆ هەوەڵ ماڵ
دەرکەم کوتا زۆر پێنەچو
هەستێکلە حەوشە پەیدابو
کیژێکی گچکە هاتە دەر
خشتیلەو خاوەن سەرو بەر
هەر منی دی بە هەڵەدا
خۆی بە دەرکیژورێ دادا
هاواری کرد... دایە، دایە
شێتێک ئەوە لەدەرگایە
وەک زاواکەی پورم دەچێ
گوتی: بچۆ، بڵێ... بابێ
نیزیکببۆوە رێگەی دور
'بسمالله'م کردو چومە ژور
ماچم کرد دەستی گەورە ژن
ئەویش پرسی لە حاڵی من
کیژی گەورەیان خوێندکار بو
زانین لە ئاکاری دیار بو
پاش تاوێک ئەویش هاتە ژور
بەڵام چبێ وەک بوکیسور
هەستام گوتم: بوکە سورە
تۆ چەند ساڵ ئەبی؟ ببورە!
گوتی: بەقسەی دایکو بابم
هەر نۆزدە ساڵ دەبمو نابم
لەبن لێوم، گوتم، لەوێ
ماچ نابێ کوشینی دەوێ
گوتی: چیچی؟ نێرە زەلام
ئەو تەوسە چبو پێتدا دام؟
گوتم: دەستت دەڵێم ئەتۆ
ڕاوەستە بەسەرم مەڕۆ
من تەمەنم بۆتە سی ساڵ
ئەتۆش نۆزدەی بە حاڵەحاڵ
کەوابێ من گەورە ترم
جابۆیە دەبەرت مرم
ئەگەر دەستت ماچکەم نابێ
خەسوم گوتی ئەبێ وابێ
لەقاقای پێکەنینیان دا
شیرنیو شتیتریان هێنا
دەگەڵقسەی زەلام زەلام
تاتوانیم شیرنیم خوارد بەڵام
شۆکۆڵاتە نەرمە کانم
سەبرێک داویشتە گیرفانم
ئیتر ئەبو بڕۆم لەوێ
تالێم وە درەنگی نەکەوێ
پێڵاوەکانم دەست دانێ
دەپێم نەکرد تا کۆڵانێ
ئەگەر سەیری گیرفانم کرد
پڕبون چیتریان نەدەبرد
ئەوی لەکاغەز نوسرابو
سەری هەمویانم دابو
هەر مابو ماڵی 'لالەخان'
ماڵی تۆزێک دوربو لێمان
دەستە خوشکی'خێلە'یمنبو
عەیب نەبێ! بێوەژن بو
مێردەکەی دوساڵ لەمەوبەر
ئەمری هەقی گەیشتە سەر
هەستا بارگەو بنەی تێکنا
ئەوژنەی لەپاش بەجێ ما
هەر چەند لە هیچی کەم نەبو
لەسەر وەشڕا بێخەم نەبو
لەکۆشکو لەپارەو تەلار
هەموی هەبون هەزار هەزار
سایە چەورو دەست بە خێربو
بەڵام ئەویش وەجاغ کوێربو
لەدوای ڕەحمەتی، لالە خان
کەوتە ناو سەروەت و سامان
سینگو بەرۆکی خۆم تەکاند
بۆ وێ دەلاقانم وەراند
***
دەستم بۆ جەرەس درێژ کرد
دەرکەم هەر لەرێسمەش نەبرد!
لالەخان دەرکی کردەوە
ئیتر هەرواقم بردەوە
ئای لەو ژنە خان و مانە
ئایلەو لەشە نەرم و جوانە
زاری وەک دەمی خونچە تەنگ
پەرچی رەشی وەک شەوەزەنگ
لەعەیبەت لاجانگی تەرزی
پەرەنگی گوارەی دەلەرزی
کراس لەسینگی دەخزی
مەمکی دادەگرت بە دزی
تاوێک عەبەسام! لەدوایی
رۆژباشم کرد بە ئەسپایی
کە ئەو وەڵامی دامەوە
تۆزێک منیش بوژامەوە
بەڕوخۆشی گوتی: فەرمو
ئەحواڵت چۆنە لەگەڵ زو؟
گوتم: دەسەر سەرت گەڕێم
باشم ئەگەر باشبێتە ڕێم
گوتی: ڕاستە تۆ گۆڕاوی
شێت بوی لەسەر خۆ نەماوی؟
گوتم: ئەگەر ڕاستت دەوێ
مەرگی منت ڕەپێش کەوێ
ئەگەر شێتیش نەبام ئەتۆ
شێتت هەر دەکردم ئەوڕۆ
بەڕاست تۆ تەمەنت چەندە؟
زەردەی هاتێ دەتگوت قەندە
گوتی: وەکبێتە خەیاڵم
من ئێستە سیویەک ساڵم
گوتم: جا بێ زەنا زەنا
بێنە دەستت ماچکەم دەنا
هەر بەخەسوم بگاتەوە
ڕەش و شینم دەکاتەوە
ئەویش هێندم پێ پێکەنی
بە پێکەنین خۆی کرد خەنی
دەستی هێنا بەڵام چ دەست
لەتاوان لێوی خۆم دەگەست
ڕاست باشە، بەڵا لەدرۆدا
درۆ ناکەم لەڕوی تۆدا
منیش زۆر بە تامەزرۆیی
ماچم کرد نەم کرد نامۆیی
لێوم بە دەستیەوە نابو
هێشتە دەستم بەر نەدابو
گوتی: من قاوەم لێ ناوە
تۆ شەربەت دەخۆییانقاوە؟
گوتم: قاوەم پێ خۆش نیە
شەربەتیش نازانم چیە!
بەمنبێ ئەوان هەڵ گرە
شۆکۆڵات لەوان خۆشترە
گوتی: شیرنی قەیدی نیە
من مەبەستم 'ئاوەکی' یە
***
هەر ئەوەندەی گوت و هەستا
لەسەر قسەم رانەوەستا
چو بۆ شەربەت بەکوتەکوت
منیش لەدڵی خۆمدا دەمگوت:
-شەربەت، شەربەت، شەربەتچیە
دەیجا چبو ئاوەکی یە
ڕەنگە پێی وابێ بەفیزم
نازانێ لەخۆ دەمیزم
تاتوند لەوێ بێ شل چیە
شۆکۆڵات بۆچی وەکویە
والله، لەسەر ئەو جوانیە
فڕی بەدنیاوە نیە
من لەوەدابوم هاتەوە
دەتگوت خەون دەمباتەوە
شوشەی لەپێشم هەڵچنی
گڵاسی دانان لەکنی
ئەوجار لەسەر کورسی نەرم
خۆشی دانیشت بەرانبەرم
ئیتر من تەکبیرم چبێ؟
گوتم: چی ئەبێ با ببێ
هەر ئەو گڵاسێ یەک ئەمن
تاشوشەمان هێنان لەبن
بەتاڵم کرد نەیەک نە دو
هەرهات و سەرم گەرم بو
هەوەڵ قومی پێم خۆش نەبو
تۆزێک ڕەگی تاڵیی هەبو
دوایی ئاگام لەخۆم بڕا
خەسوو مەسوم لەبیر نەما
گەرم داییسام وەک ئاگر
بەخۆم نەبو ترسام ئاخر
من دانیشتبوم لە خۆڕا
هۆدە لەدەورم دەسوڕا
پەنجەرەو دەرک و لاشیپان
هیچی لەجێی خۆیان نەمان
مشکم لێدەبو بەزەلام
ئەوەش قەیدی نەبو بەڵام
'لالە' کە هیچ عەیبی نەبو
دەگەڵ'خێلە'ی لێم تیکدەچو
سێ سەعاتیش پتر پێچو
من سەرەگێژەم هەر لێبو
ئەوجار ئیتر پاڕا مەوە
هێندێ دڵ خۆشی دامەوە
تۆ بۆلە خەسوت دەترسی؟
گوتم دەشزانیو دەشپرسی
ئاخر من هۆشم چانیە
ئیشم لەجێی خۆیدا نیە
گوتی: کێ دەڵێ تۆ هێڕی؟
هێڕی چی تۆ دەڵێی زێڕی
ڕۆژ خەریکبو ئاوا دەبو
تیشک ڕوی لەحەوا دەبو
هەرچەند دڵم هەر نەیدەویست
بەڵام قسەی ئەوم نەبیست
بە نابەدڵ هاتمە دەرێ
رۆژم ئاوا بردە سەرێ
کە کیسەو قەننەم دەس دایە
هاتم بگەمە بێڵایە
باشبو ئەوەم لەبیر نەچو
ئەوەندەشمان گوت دوبەدو
'ئامان لای خەسوم باسمەکە'
نەء'تۆش هیچمەڵێ شێتەکە'
***
هاتمەوە ماڵ بەقنە قن
ئەوڕۆژەنا ڕۆژی دوای من
خێزان و خەسوم لێبران
بچنە دیتنی 'لالە خان'
هەر تاوێک لەوێبون و زو
هاتنەوە زۆریان پێ نەچو
ئیتر بەناو ماڵێ وەر بون
هەردوکیان دەگیانم بەربون
خێزانم روی خۆی دەڕنی...
زەندەقت دەچو لەکنی
تێڵایەکی لە دەستا بو
لەسەر دەرفەت راوەستابو
خەسوم هەر کەفی دەپڕژاند
دەهاتو دەچوو دەی قیژاند
جامن بڵێمچی دەگەڵ تۆ
ئەتۆو ناوخزم و هاتو چۆ؟
منیش ئاگام لە هیچ نیە
هەرنازانم ئەوە چیە
-شێتەی ئاگا لەخۆ بڕاو
ئەتۆو غەڵەتی وا گڵاو؟
لێرە هەستای حۆلی لاپان
ئاوا چویە لای لالە خان؟
هەر ناوی لالەخانی برد
لەئەژنۆ بەرەژێرم مرد
لەشم سڕبو دڵم لەرزی
لەوێ کەوتمە سەر عەرزی
هاتم بڵێم سوچی وی بو
من ئاوکیم لەکوێ دیبو
نەیهێشت قسەکەم دەربڕم
نەیهێشت هەردەم هەڵپچڕم
کڕبەکڕ دەنگت دەر نەیە.
ئاگات لەدم و لەوسی هەیە؟
دەمگوت هەر گێلو ناوریای
نەمدەزانی وا ماخولیای
دەگەڵ دەستەخوشکی ژنێت..
جا چتپێبڵێم خدرەشێت؟
ئاخر ئەو کاتە ئەتۆم نارد
چەند کەڕەتم بەتۆ ئەسپارد
هەرجێیە چوی وەک عیسانان
راستبچۆ ژوری میوانان
لای لالەخان بۆ وات نەکرد
بەجارێ حەیای ئێمەت برد
لەوێ لەدەرکێ ڕاوەستای
هەرچەندی حەولی لەگەڵ دای
هەر گوێتنەدایە، دوربەدور
گوتت تەنیای نایەمە ژور
ئەسپاردەی منت لەبیر کرد
ئەویشت ئاوا دڵگیر کرد
چیدیش ڕقم هەڵ مەستێنە
هەستە ملیخۆت بشکێنە
ئەو پارەی بگرەو هەر ئێستە
ئیتر لەهیچکوێ مەوێستە
هێندێک شیرنی بکڕەو دیسان
بچۆوە بۆلای لالە خان
بەڵام ئەو جار بچۆ ژورێ
داوای لێ بکە لێت ببورێ
با گلەییم نەهێتە سەر
بەڵکو لەدڵی بچێتە دەر
***
پارەم وەرگرت و چوم گەرام
باژێرم هەمو کرد بەڵام
شتیتر ئەقڵم نەی بڕی
منیش هەر ئاوەکیم کڕی!!
دەستم بەسمێڵاندا هێنا
ئەو جاریش ملم لەڕێ نا
بۆ لای ماڵی لالەخان چوم
بەڵام هەر بەدەستوری زوم
دەستەو داوێنی بوم هەتا
هیچ گرێی لەدڵدا نەما!
ئاوا دڵی ویشم داوە
کێشەی خەسوشم بڕاوە
ئەوەندەش ماوەپێت بڵێم
بەوشەرتە دەدڵی نەگری لێم
ئەگەر ئەقڵت هەیە کاکە...
ئەتۆش هەر خۆت شێتکەیچاکە
شێتی نەک هەر زەرەر نیە
لەشێتی باشتر هەر نیە
کێ ئەقڵی پارسەنگی دەوێ
شت هەر وەگیر ئەو دەکەوێ
لەوەشدا کێ دەمکا لۆمە
ئەویش هەر ئاواڵی خۆمە