ئاڵەکۆک

هێدی add_a_photo
هێدی کاروانی خەیاڵ
٣١. نەخۆشی ژنان
کابرایەک بۆ دەس نوێژ دەچو
ئیشی زۆر بە پەلەی هەبو

پیرێژنێکی دی لە ڕێ‌دا
ئەویش ڕادەبرد بەوێ‌دا

هەر چەند کە زۆریش تەنگاو بو
چونکە پیرێژن ناسیاو بو

ناچار هەروا کە ڕادەبرد
سەبرێک سەڵاوێکی لێ کرد

ڕاش نەوەستا لەسەر وەڵام
پیرێژن یەخەی گرت بەڵام

هاتە پێش گوتی ببورە
براکەم نەقڵی من دورە:

دوکتور بە منی ئەسپاردوە
من تەرکی قسەم کردوە

پێی گوتوم کە کەس بدوێنم
بەرز ئەبێ پلەی خوێنم

کز دەبێ ڕوناکی چاوم
تێک دەچن دڵ و هەناوم

دوای ئەوە سوار دەبێ پشوم
دەکەونە ژان سینگ و گەروم

ژان لەسەرم بڕواتە دەر
کۆخەڕەشەم دەگاتە سەر

جا مەبەستم دڵی تۆیە
من ئەو دەردەم لێ‌یە بۆیە

ئەگەر کەسێک ڕووم تێ‌دەکا
وەک تۆ سڵاوم لێ دەکا

ناوێرم خولاسەی کەلام
بڵێم 'وە علیک السلام'
کەرەج، ١٣٥٨ی هەتاوی
١٩٧٩ز
کاروانی خەیاڵ، چاپی دووهەم: هەولێر، ساڵی ١٩٩٧ زاینی، لاپەڕەی ٢١٣

پەراوێز edit