وەرە با ئاگری دڵ دابمرێ
تاکەی ئاخر غەمی تۆ دام بگرێ؟
دڵ وەکو چاوی خەواڵوت داماو
ژین وەکو کەزیەکەت ئاڵۆزو بڵاو
خۆشەویستیت لە دڵی دێوانە
وەک خەزینێکە لەناو وێرانە
دەس بدا دەست لە ژیان هەڵدەگرم
بۆ بزێکت کە بەشادی بمرم
خوێنی دەڕژێ کەسێ لێوت بمژێ
سەیرە من تۆم نەدی خوێنم دەڕژێ
تا فیدای تۆ نەبێ ژین یەکجاری
تۆ وەدەس چۆن ئەکەوی ڕزگاری؟
بە کەمی مەگرە ژیانی بە ئەوین
دە ئەوین دایە هەمو تامی ژین
دیمەنت، هەردت، هەوارگەت، ئاوت
ئەو چیای سەر لەتەما شێواوت
پۆلە ئاسک مەلی ئاوارە لە چۆڵ
لاوی داخ بردە لەدەس دوژمنی زۆڵ
کەویە بەفرت لەنواڵەی کوێستان
دارو بەردت، هەموجێت، کوردوستان
بانگ ئەکەن ئێمە ئەبێ سەربەست بین
لەش ئەنێژین، ئەمرین، دەربەست نین
نابەزین، ئێمە ژیان وەرئەگرین
ناسرەوین، ئێمە ئەبێ سەر بکەوین
خائنت با لەتۆ ڕو وەرگێڕێ
خۆی بەدەس دوژمنی تۆ بسپێرێ
سەری شۆڕکا دژی تۆ تێکۆشێ
بۆبژیو خوێنی شەهید بفرۆشێ
سەری پێدەشت و دەمی کێو پارە
سەر لەبەردان کوتێ ئەو پەتیارە
بەرژەوەندی نەبێ، ویژدانی نەوێ
نەسرەوێ ڕۆژو شەوێ دانەکەوێ
چارەنوسی تۆ بخاتە ژێر پێ
چارەنوسێک کە بەبێ ویش هەردێ
تۆ بسوتێنی، بەمن پێ بکەنێ
قوڵکە بۆ ناشتنی خۆی هەڵبکەنێ
تۆ بەڵام هەر هەتە دواڕۆژی خۆش
زۆر کوڕی دیت هەیە بۆتۆ بە پەرۆش
کوڕی ئازا کە دەبەر تۆ دەمرێ
ڕێی هەمو فێڵێ لە بیژو دەگرێ
لەمپەڕی تۆیە لە ڕۆژی تاڵی
هاودەمی تۆیە دەمی خۆش حاڵی
تێک دەدا کەندو کوڵۆو کۆسپی ڕێت
جاشی ڕوڕەش دەکەوێتە بەر پێت
گەلی تۆ کاتێ ئەتۆی دی داماو
چاوی سەرچاوە بو، بۆ تۆ پڕ ئاو
خێری بۆ لاوە بو شەڕ بۆتۆ بو
زێڕی بۆ دوژمن و زەڕڕ بۆتۆ بو
ڕاپەڕی دەستی درێژ کرد بۆ چەک
کیژ لەخۆی داڕنی گوارەو کرمەک
هاتە ناو سەنگەری خۆ پاراستن
کەوتە بەر ڕێژنی ئاگرو ئاسن
بەرزی کرد پەرچەمی شۆڕش زانی
تۆ بەخوێن دەست بکەوی هەرزانی
وەکو تیرێ لە کەوانت دەرچو
دەدڵی دوژمنەکانت ڕاچو
سەر نەوی بو لەبەرت سەر بزوێن
تەرمی ناپاکی وی ڕاماڵی خوێن
ڕۆژێ دێ تەم لە سەرانت بڕەوێ
تیشکی ئازادی لە داوێن بکەوێ
کوڕەکان بێن و لەدەستا گوڵی ئاڵ
کیژەکان تێکەڵی کەن بسک و خاڵ
لەبن ئاڵای تۆ هەمو دەس بگرین
پاکی سارێژ بنەوە کۆنە برین
دەنگ بەرز کاتەوە ڕۆڵەی دڵسۆز:
نیشتمان، جێژنی کوڕانت پیرۆز
تاکەی ئاخر غەمی تۆ دام بگرێ؟
دڵ وەکو چاوی خەواڵوت داماو
ژین وەکو کەزیەکەت ئاڵۆزو بڵاو
خۆشەویستیت لە دڵی دێوانە
وەک خەزینێکە لەناو وێرانە
دەس بدا دەست لە ژیان هەڵدەگرم
بۆ بزێکت کە بەشادی بمرم
خوێنی دەڕژێ کەسێ لێوت بمژێ
سەیرە من تۆم نەدی خوێنم دەڕژێ
تا فیدای تۆ نەبێ ژین یەکجاری
تۆ وەدەس چۆن ئەکەوی ڕزگاری؟
بە کەمی مەگرە ژیانی بە ئەوین
دە ئەوین دایە هەمو تامی ژین
دیمەنت، هەردت، هەوارگەت، ئاوت
ئەو چیای سەر لەتەما شێواوت
پۆلە ئاسک مەلی ئاوارە لە چۆڵ
لاوی داخ بردە لەدەس دوژمنی زۆڵ
کەویە بەفرت لەنواڵەی کوێستان
دارو بەردت، هەموجێت، کوردوستان
بانگ ئەکەن ئێمە ئەبێ سەربەست بین
لەش ئەنێژین، ئەمرین، دەربەست نین
نابەزین، ئێمە ژیان وەرئەگرین
ناسرەوین، ئێمە ئەبێ سەر بکەوین
خائنت با لەتۆ ڕو وەرگێڕێ
خۆی بەدەس دوژمنی تۆ بسپێرێ
سەری شۆڕکا دژی تۆ تێکۆشێ
بۆبژیو خوێنی شەهید بفرۆشێ
سەری پێدەشت و دەمی کێو پارە
سەر لەبەردان کوتێ ئەو پەتیارە
بەرژەوەندی نەبێ، ویژدانی نەوێ
نەسرەوێ ڕۆژو شەوێ دانەکەوێ
چارەنوسی تۆ بخاتە ژێر پێ
چارەنوسێک کە بەبێ ویش هەردێ
تۆ بسوتێنی، بەمن پێ بکەنێ
قوڵکە بۆ ناشتنی خۆی هەڵبکەنێ
تۆ بەڵام هەر هەتە دواڕۆژی خۆش
زۆر کوڕی دیت هەیە بۆتۆ بە پەرۆش
کوڕی ئازا کە دەبەر تۆ دەمرێ
ڕێی هەمو فێڵێ لە بیژو دەگرێ
لەمپەڕی تۆیە لە ڕۆژی تاڵی
هاودەمی تۆیە دەمی خۆش حاڵی
تێک دەدا کەندو کوڵۆو کۆسپی ڕێت
جاشی ڕوڕەش دەکەوێتە بەر پێت
گەلی تۆ کاتێ ئەتۆی دی داماو
چاوی سەرچاوە بو، بۆ تۆ پڕ ئاو
خێری بۆ لاوە بو شەڕ بۆتۆ بو
زێڕی بۆ دوژمن و زەڕڕ بۆتۆ بو
ڕاپەڕی دەستی درێژ کرد بۆ چەک
کیژ لەخۆی داڕنی گوارەو کرمەک
هاتە ناو سەنگەری خۆ پاراستن
کەوتە بەر ڕێژنی ئاگرو ئاسن
بەرزی کرد پەرچەمی شۆڕش زانی
تۆ بەخوێن دەست بکەوی هەرزانی
وەکو تیرێ لە کەوانت دەرچو
دەدڵی دوژمنەکانت ڕاچو
سەر نەوی بو لەبەرت سەر بزوێن
تەرمی ناپاکی وی ڕاماڵی خوێن
ڕۆژێ دێ تەم لە سەرانت بڕەوێ
تیشکی ئازادی لە داوێن بکەوێ
کوڕەکان بێن و لەدەستا گوڵی ئاڵ
کیژەکان تێکەڵی کەن بسک و خاڵ
لەبن ئاڵای تۆ هەمو دەس بگرین
پاکی سارێژ بنەوە کۆنە برین
دەنگ بەرز کاتەوە ڕۆڵەی دڵسۆز:
نیشتمان، جێژنی کوڕانت پیرۆز