پایزەو هەر بەکزەی باوە خەزەڵ هەڵدەوەرێ
مەل لە هێلانە لە سەرمان سەری ناکاتە دەرێ
شەختە بردویەتی دارو دەوەن و دەشت و زەوی
تۆزی سیخواری لەسەر نیشتوە هەورازو نەوی
زەردە لێی داوە لە دور ڕا دەتروسکێنێ سەهۆڵ
شەونم و سەوزە گیا بونەتە فرمێسک و مژۆڵ
سەری شێواوە دەناو هەورو تەمێدا قەندیل ١
گوڵی نێو باوەشی پەڕپەڕ بو، هەمو ڕۆیی بەدیل
سەر دەسوڕێنێ کلوی بەفرو بە زریانەوە دێ
دێو لەسەر ویشکەڵ و پوشی گوڵی شەوبۆ دەکەوێ
بەندو سەرمایەکی وایە کە زەوی ڕێک دەکوشێ
دارو بەردو لق و پنچک هەمو لێک هەڵدەوەشێ
خۆی دەپارێزی بەلەونێکی ئەوی زیندەوەرە
جێی لەبەر ئاگرو ناو ژوورە ئەوی گیان لەبەرە
غەیری پێش مەرگە کە هەر سەنگەرە جێی ڕۆژو شەوی
سەنگەری گرتوە بردویە زراوی نەتەوی
هێندی لێ شیرنە ڕاسان و شەڕو دەست و تفەنگ
کوڕی گۆڕین دەیەوێ ڕێکی کوشێ سەنگەری تەنگ
دەڵێ ئەی دوژمنی ناپاک ئەوە گۆیەو مەیدان
ئەبێ هەر قشڵەیەکت لێ بکەمە گردی سەیوان ٢
من کوڕی کوردم و سەودا سەری کوردستانم
نییە لام نرخی لە پێناوی وەتەن دا گیانم
پڕ لە شانازییە تا ئێستە هەمو دەفتەری من
جەرگی دوژمن دەبڕێ ڕۆژی هەرا خەنجەری من
بەفرو سەرما چییە، سەد هێندە کە بڕژێتە سەرم
نییە باکم کە ئەمن گوللە لە باوەش دەگرم
بەری من ناگرێ دوژمن بە گەف و تۆپ و تەشەر
نابێ ڕزگاری لە چەنگم ئەجەلی گەیوەتە سەر
شەرتە کردومە دەگەڵ دایکی وەتەن، یا دەمرم
یان لە دوژمن هەقی فەوتاوی گەلم وەردەگرم

١. قەندیل: کوێستانێکی گەورەیە لەودیو کە لەو شاخە لە هێندێ جێ چلەی هاوین ئاو ئەیبەستێ.
٢. گردی سەیوان: لەشاری هەڵمەت و قوربانی سەلەیمانییەو شوێنی ناشتنی گەلێک شەهیدە.
٢. گردی سەیوان: لەشاری هەڵمەت و قوربانی سەلەیمانییەو شوێنی ناشتنی گەلێک شەهیدە.