ئاڵەکۆک

هێدی add_a_photo
هێدی کاروانی خەیاڵ
٢٢. بە یادی محەمەدی ماملێ
لە دەستی چوو هونەرمەندێک موکوریان
موکوریانی هەموو پێ کەوتە گریان

بە یادی ماملێ هێشتە شەو و ڕۆژ
دەرێژن ئاوی سوور و سوێر لە چاوان

ئیتر کیژان بەچی شایی بگێڕن
لە مەڕدۆشین و سەرکانی و دەراوان

ئیتر ئەوجار لەناو کۆڕی شەوانە
لە کێ بخوازن ئاهەنگێکی لاوان؟ !

هونەرمەند نامرێ، ئەمما هونەر مرد
ئەگەر ئەو دابڕا ناوی لە ناوان

لە دووریی یەک ئەڤیندار گەر دەسووتان
گڕێک بوو ماملێ دەیخستە هەناوان

لە ناو دەریای هونەردا کێ بەدیی کرد
مەلی وا پێ بە پەردە بۆ شەتاوان؟ !

ئیتر کێ تازە وەک ئەو دادەڕێژێ
لە چوارچێوەی ئەدەبدا بەند و باوان

ئەگەر ئەوجار بێ گیان داوێنە بەرپێی
هەواداری (محەممەد) هێند دڵاوان
هەولێر- گەڕەکی ئەفسەران، ٢٠٠٠٫٠١٫٢٧ی زایینی.
کاروانی خەیاڵ، هێدی، چاپی ٢٠١٦، پێداچوونەوەی: ئاڕمان کەریمی، لاپەڕە ٢٨٨و٢٨٩.
لەلایەن بەڕێزێکەوە بە ئای‌پی ٨٣.١٢١.١١.٢٣٨ نووسراوە.

پەراوێز edit