ئەوە کاتی پەلامارە ڕەقیب بابێتە مەیدانێ
ئەوی ناپاک و ناحەز بو بە کوردوستانەکەم کوانێ
هەتا نەی ئەنجنم، وردی نەکەم، ئەو شێتە نازانێ
کوڕی کوردی بە تێن و تاقەتە وەک شێری نێو لانێ
هەموی لە گیان و ماڵ ڕابردوە مەیلی نیشتمان نانێ
ئەگەر سەد ئەفسەری نازدارو سەرهەنگی بەنێوبانگە
لەجێی سەر نێزەگەر هاڕەی فڕۆکەو نەعرەتەی تانگە
لەلام هیچە فیشەکدانی بەری پێم خشڵی لا جانگە
کە دیتی تاقە کوردێکی بەغیرەت دیارە لە ڕوانگە
چەق و چۆدەی گرێو دەگری بەتاو وەک ڕێژنی بارانێ
لە ژێر چەنگم ڕەهانابێ ئەگەر سەد گیانی هێنابێ
ئەگەر کفنی دڕی بێ سەد کەڕەت، ئەوجار دەبێ ڕابێ
لە جێی کفنی سپی گیانی لەنێو گێژاوی خوێن دابێ
لەشی بێ ڕوح وەکو زریان ڕنوی بەفرانی هەل نابێ
دەبێ هەڵچندرێ ئەو جار لە شیوو باسکی کوێستانی
وەها نەخشی دڵی خەمدیوە مەیلی خاکی ڕەنگینم
بەتۆفانی جەفا دانامرێ هاڵاوی ئاگرینم
لەسەر سەفحەی دڵم جێگیرە بۆتە دین و ئایینم
وەتەن ئەی نیشتمانی خۆشم ئەی مەڵبەندی نەسرینم
ئەتۆی ئارامی دڵ بۆیە بەبێ تۆ ناگرێ سامانێ
دەسەنگەردام و ناترسم دڵم پر تین و هێزدارە
دەبێ بڕوا بەبەر پێما ئەگەر سوێسن، ئەگەر خارە
لەلام زۆر خۆشترە کوژرانی ناو سەنگەر لە سێ دارە
بەنوکی نێزەکەم جەرگی ڕەقیب وەک قەل لەسەر دارە
نەشێواوم کوڕێک نیم کەس بڵێ بۆگەل لە ڕوح نانێ