ئاشکرا ڕه‌نگی غه‌ریبی دیاره لێره پێمه‌وه
ئاخری به‌و ده‌رده‌وه تێدا ده‌چم، ده‌توێمه‌وه
هێند له دووی کوردایه‌تی چووم، هێز و تینم لێ بڕا
پێم له دوو نایه بڵێم هه‌نگاوی دی داوێمه‌وه
تاوێ دڵ لێدانی تونده، تاوێ خوێنم هه‌ڵده‌چێ
به‌و زووانه به‌و فه‌تا پیسانه‌وه ده‌توڵێمه‌وه
من که وه‌ک بولبول چریکه‌م کورده‌واری پڕ ده‌کرد
ئێسته وه‌ک له‌گ له‌گ له سه‌ر بێچووی شێعر ده‌ڕشێمه‌وه
بوو به پایه و کاخی کێ گه‌رمین و کوێستان کردنم؟ !
هه‌ڵوه‌دای چم من؟ له جێیه‌ک بۆچی ناگیرسێمه‌وه؟
ئاو مەکە نێو ئاشی زۆرداری، پەشیمان دەبیەوە
ئەو وتە پەندێکە شیرین، بۆیە هەر دەیڵێمەوە
ڕۆژی ڕوون چووم بوومه عه‌نته‌ر، بۆ یه‌کی دی هه‌ڵپه‌ڕیم
ئێسته وه‌ک ڕێوی به شه‌و بۆ سیرمه‌کۆن ده‌خولێمه‌وه
خۆزگه هه‌ر مردن هه‌با و ده‌ردی په‌شیمانی نه‌با
دیزه هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ: بشکێم و نه‌زرینگێمه‌وه
چەند گوتم لەو ساز و فیکە خۆم ڕەها کەم، هەر نەبوو
وەک گیای ویشک لەسەر ئەو پنجە هەر دەڕوێمەوە
پشت به یاری بێ‌به‌ڵێن وه‌ک 'هێدی' نابه‌ستم ئیتر
تازه حاشا من له په‌یمان و وه‌فا بدوێمه‌وه
تا له تۆ دوورم موکوریان، دڵ به هیچ ناپشکوێ
من خراپ بووم، ئێوه چاک بن، لێم گه‌ڕێن با بێمه‌وه