ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٤٤. عەشقی مەجازی عەشقێکی وشکە
٤٣
عەشقی مەجازی عەشقێکی وشکە
وەکوو ئاگری قامیش و پووشکە
عاشقی بێقەرار ڕۆژ و مانگ و ساڵ
خواردن و خەوتن مار و دووپشکە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
عەشقێ کە پاک بێ وشک و بێ تامە
هەروەک خۆڵەمێش بێ ترس و سامە
عاشق ئەوەیە مانگ و ڕۆژ و ساڵ
بێ خەو، بێ خواردن، بە بێ ئارامە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
عشقی که مجازی بود آبش نبود
چون آتش نیم مرده تابش نبود
عاشق باید که سال و ماه و شب و روز
آرام و قرار و خورد و خوابش نبود
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit