ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٤٣. شیرین شیرینی فەرموو بە خەسرەو
٤٢
شیرین شیرینی فەرموو بە خەسرەو
کە کەی مەی بە ڕۆح ئەبخشێ برەو
یەکشەم، دووشەممە، سێشەممە و چوار
پێنجشەممە، جومعە، شەممە، ڕۆژ و شەو
«شێخ سەلام»
ئەی لە سەر سەری هەموو سەروران
ئەزانی کەی مەی حەڵاڵ ئەکا گیان
شەممە و یەک و دوو، سێشەممە و چوار
پێنجشەممە، جومعە، شەو مەلابانگان
«ئەحمەد شاڵی»
ای بر سر سروران عالم افروز
دانی که چه وقت می بود روح افروز
یکشنبه، دوشنبه، سه‌شنبه و چهار
پنجشنبه و آدینه و شنبه شب و روز
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
سەرچاوە: https://t.me/chapkagolibevena
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit