ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٤٠. ڕەفیق قەت غەمی بەیانی مەخۆ
٣٩
ڕەفیق قەت غەمی بەیانی مەخۆ
بەم تۆزە عومرە مەبە دەسخەڕۆ
ئەوانەی ئەژین حەفتا هەزار ساڵ
وەک یەکە لای من، من و ئەو و تۆ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
ئازیز با غەمی سبەی هەڵنەگرین
بێ مەی قەت سەرێ نەکەینە سەرین
سبەی کاروانی مەڕگ کەوتەڕێ
ساڵێک بێ و هەزار وەکوو یەک ئەمرین
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
دڵتەنگی هەبێ، دەبێ بە مەی ژەنگی بەرین
بۆ بیری نەهات و هات چما خەم‌لەبەرین
سۆزی کە مەرگ تەپڵی نەمانی لێدا
ئەمن و تۆ دەگەڵ بابەدەمی هاوسەفەرین
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
ای دوست بیا تا غمِ فردا نخوریم
وین یک‌دمِ عُمر را غنیمت شُمُریم
فردا که از این دیْرِ کُهَن درگذریم
با هفت‌هزار سالگان سَربه‌سَریم
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit