شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ڕەفیق قەت غەمی بەیانی مەخۆ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٣٩ ڕەفیق قەت غەمی بەیانی مەخۆ بەم تۆزە عومرە مەبە دەسخەڕۆ ئەوانەی ئەژین حەفتا هەزار ساڵ وەک یەکە لای من، من و ئەو و تۆ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » ئازیز با غەمی سبەی هەڵنەگرین بێ مەی قەت سەرێ نەکەینە سەرین سبەی کاروانی مەڕگ کەوتەڕێ ساڵێک بێ و هەزار وەکوو یەک ئەمرین «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » دڵتەنگی هەبێ، دەبێ بە مەی ژەنگی بەرین بۆ بیری نەهات و هات چما خەم‌لەبەرین سۆزی کە مەرگ تەپڵی نەمانی لێدا ئەمن و تۆ دەگەڵ بابەدەمی هاوسەفەرین «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » ای دوست بیا تا غمِ فردا نخوریم وین یک‌دمِ عُمر را غنیمت شُمُریم فردا که از این دیْرِ کُهَن درگذریم با هفت‌هزار سالگان سَربه‌سَریم «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++