ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٣١. گەردوون تاسێکی دەمەونخوونە
٣٠
گەردوون تاسێکی دەمەونخوونە
دانا لە ژێریا زار و زەبوونە
سەیری دۆستیی پیاڵە و شیشە کەن
خوێن لە بەینیانا بادەی گوڵگوونە!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
گەردوون جامێکە سەرنیگوون کەوتوو
ژیران لەناویا گشت زەبوون کەوتوو
سرنج لە دۆستیی شووشە و پیاڵە بەن
دەم لە دەمان و خوێنی یەک خواردوو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
گەردوونی چەوێڵ هەر بە چەپیی سووڕاوە
هەر بۆیە ئەوی ڕاستە تیا داماوە
بڕوانە لە هاواڵەتی شووشە و پیاڵە
خوێن کەوتە نێوانیان و لێو بە لێو چەسپاوە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
این چرخ چو طاسی است نگون اُفتاده
در وی همه زیرکان زبون اُفتاده
در دوستی شیشه و ساقی نگرید
لب بر لب و در میانه خون اُفتاده
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit