شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: گەردوون تاسێکی دەمەونخوونە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٣٠ گەردوون تاسێکی دەمەونخوونە دانا لە ژێریا زار و زەبوونە سەیری دۆستیی پیاڵە و شیشە کەن خوێن لە بەینیانا بادەی گوڵگوونە! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » گەردوون جامێکە سەرنیگوون کەوتوو ژیران لەناویا گشت زەبوون کەوتوو سرنج لە دۆستیی شووشە و پیاڵە بەن دەم لە دەمان و خوێنی یەک خواردوو «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » گەردوونی چەوێڵ هەر بە چەپیی سووڕاوە هەر بۆیە ئەوی ڕاستە تیا داماوە بڕوانە لە هاواڵەتی شووشە و پیاڵە خوێن کەوتە نێوانیان و لێو بە لێو چەسپاوە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » این چرخ چو طاسی است نگون اُفتاده در وی همه زیرکان زبون اُفتاده در دوستی شیشه و ساقی نگرید لب بر لب و در میانه خون اُفتاده «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++