ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٣. بەر لە من و تۆ شەو و ڕۆژێ بوو
٢
بەر لە من و تۆ شەو و ڕۆژێ بوو
چەرخی جەفاکار ئەهات و ئەچوو
بۆ سەر ئەم خاکە پێ بە ئەسپایی
دانێ، چاوەکەم، چاوی یاری بوو
«شێخ سەلام»
پێشی من و تۆش ڕۆژ و شەوێک بوون کاکە
گەردوون لە گەڕانا بوو وەکوو ئێستاکە
لەم سەرزەوییە لە هەر جێ پێ وەگوێزی
خۆڵ و گڵی چەند چاو و دڵە ئەو خاکە
«هەژار»
بەر لە من و تۆ ڕۆژگارێ بووە
خول خواردنی چەرخ بۆ کارێ بووە
ها سووک پێ ‌دانێ لەسەر خاکی ڕەش
ڕەشێنەی چاوی نیگارێ بووە
«گۆران»
پیش از من و تو لیل و نهاری بوده است
گردنده فلک نیز به کاری بوده است
هرجا که قدم نهی تو بر روی زمین
آن مردمکِ چشم ‌نگاری بوده است
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit