شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: بەر لە من و تۆ شەو و ڕۆژێ بوو سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - پێداچوونەوە: بینایی دیدە ٢ بەر لە من و تۆ شەو و ڕۆژێ بوو چەرخی جەفاکار ئەهات و ئەچوو بۆ سەر ئەم خاکە پێ بە ئەسپایی دانێ، چاوەکەم، چاوی یاری بوو «شێخ سەلام» پێشی من و تۆش ڕۆژ و شەوێک بوون کاکە گەردوون لە گەڕانا بوو وەکوو ئێستاکە لەم سەرزەوییە لە هەر جێ پێ وەگوێزی خۆڵ و گڵی چەند چاو و دڵە ئەو خاکە «هەژار» بەر لە من و تۆ ڕۆژگارێ بووە خول خواردنی چەرخ بۆ کارێ بووە ها سووک پێ ‌دانێ لەسەر خاکی ڕەش ڕەشێنەی چاوی نیگارێ بووە «گۆران» پیش از من و تو لیل و نهاری بوده است گردنده فلک نیز به کاری بوده است هرجا که قدم نهی تو بر روی زمین آن مردمکِ چشم ‌نگاری بوده است «خیام» ++++++++++++++++++++++