ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٤. ئەم کەلاوەیە کە دنیای نامە
٣
ئەم کەلاوەیە کە دنیای نامە
ئارامگاهی بەیانی و شامە ١
بەزمێکە لە سەد جەمشید جێماوە
قەسرێکە تەکیەی سێ‌سەد بەهرامە
«شێخ سەلام»

١. ئەم میسراعە بۆ ڕاگرتنی کێش دەبێ ئاوا بێ:
ئارامەگاهی بەیانی و شامە
ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیای ناوە
شایی لە بەرێک، شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بەرماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تیا نێژراوە
«هەژار»
ئەم سەرا کۆنەی ناوی جیهانە
لەسەر ڕێی گەشتی شەو و ڕۆژمانە
بەزمێکە لە سەد جەمشێد جێ‌ماوە
سەد بەهرام هات و چوو لەم وێرانە
«گۆران»
این کهنه رباط را که عالم نام است
وآرامگه ابلق صبح و شام است
بزمی‌ا‌ست که واماندهٔ صد جمشید است
قصری‌است که تکیه‌گاه صد بهرام است
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit