ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٦. بە هەوری نەورۆز گوڵ چاوی شۆریا
بە هەوری نەورۆز گوڵ چاوی شۆریا
تۆ و پیاڵە و شەراب، دامێنی چیا
ئیمڕۆ تێر سەیری سەوزەگیا بکە
سبحەی لە خاکت سەوز ئەبێ گیا
«شێخ سەلام»
کە هەوری نەورۆز ڕووی گوڵی تەر کرد
بە عەزمی بادە هەڵسە دەست‌وبرد
ئەم سەوزە گیایەی سەیرانگای تۆیە
سبەی لە خاکی تۆ ئەڕوێ ورد ورد
«گۆران»
چۆن هەوری نەورۆز گوڵاڵە ئەشوا
تۆش پەژارەی دڵ بە مەی بشۆ وا
ئەم لالەزارەی سەیرانگای تۆیە
سبەی ئەبینی لە خاکت ڕوا
«ئەحمەد شاڵی»
چون ابر به نوروز رخ لاله بشست
برخیز و به جام باده کن عزم درست
کاین سبزه که امروز تماشاگه توست
فردا همه از خاک تو برخواهد رست
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit