ئەی دڵ زەمانە غەمی لێت ئەوێ
گیانی شیرینت دەرئەچێ شەوێ
خۆش بژی ئیمڕۆ لە سەبزەزارا
بەر لەوەی سەبزەی خاکت سەرکەوێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
گیانی شیرینت دەرئەچێ شەوێ
خۆش بژی ئیمڕۆ لە سەبزەزارا
بەر لەوەی سەبزەی خاکت سەرکەوێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
ئەی دڵ زەمانە پیشەی خەم دانە
هەرکاتێک دی بۆی مردی، گیانە
سا پێش ڕوانی سەوزە لە خاکت
خۆش بژی لە دیار ئەم سەوزە جوانە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
هەرکاتێک دی بۆی مردی، گیانە
سا پێش ڕوانی سەوزە لە خاکت
خۆش بژی لە دیار ئەم سەوزە جوانە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
چاوجوان وەرە لام، بە خەم بڵێ بەو لاوە
لێم هاڵێ هەتا داوی ژیان نەپساوە
نەورۆزە، چەمەن سەوزە، دەمێ سەرخۆش بین
تا سەوزە لە سەر گۆڕەکەمان نەڕواوە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
لێم هاڵێ هەتا داوی ژیان نەپساوە
نەورۆزە، چەمەن سەوزە، دەمێ سەرخۆش بین
تا سەوزە لە سەر گۆڕەکەمان نەڕواوە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
ای دل! چو زمانه میکند غمناکت
ناگه برود ز تن روان پاکت
بر سبزه نشین و خوش بزی روزی چند
زان پیش که سبزه بردَمَد از خاکت
«خیام. »
ناگه برود ز تن روان پاکت
بر سبزه نشین و خوش بزی روزی چند
زان پیش که سبزه بردَمَد از خاکت
«خیام. »