باسێکى خۆمان بخەینە بەر چاو
لەباسە خەڵکى چاترە بۆ پیاو
لەبەر خەیاتى و شەوکارو تەقەڵ
زەردو لاواز بووم وابووم بە چەقەڵ
کارى بەپەلەو بەرە جەژنانى
بۆڵەو تووڕەیى وەستاکارانى
دەستم ئەمەندە دەرزى پیاچووە
بەقەد بێژەنگێ کونى تێبووە
ئەوەندە سەرى تاوم قووت داوە
تێرم خواردوە، دڵم گیراوە
لەباتى کەیف و چاخانەو گەڕان
دایم خەریکى کارم لە دووکان
یاشەڕە شەقى شاگردو مناڵ
یاچەقەچەقى خاوەن جل و ماڵ
پیس و پۆخڵ و سەرو چاو تەپیو
گەڕو بۆگەن و چڵکن وەک هەتیو
لەخوا بەزیاد بێ کەى ئەمە حاڵە
نیوە مردوو بووم بەم سێ چوار ساڵە
ڕۆژ تا ئێوارە ئەگەر خێرا کەم
پارەى چاخانەى شەو پەیا ناکەم
ئەوانەى پێشوو کە بىچ خەبەر بوون
ئەیان وت و پیشەو بازنى ئاڵتوون
نەمدى کە ئیشێ ئەکەم بۆ یەکێ
نەڵێ سەقەتە، هەى دەستى شکێ
مردم ئەمەندە تەقەڵ بژێرم
بۆیە ئەمبینى وا کوت و کوێرم
بێ پارەو بێ پوول هەمیشە لاتم
موبارەک نەبێ لاى خۆم خەیاتم
ئەو سەیرە خۆشە لاى دۆست و دوژمن
ناسراوە خەیات دزەو درۆزن
ئەوەش کوشتوومى ئەڵێن دەنگ مەکە
پارەى حەڵاڵە خۆت دڵ تەنگ مەکە
یاران بەزەییم بەم حاڵەدا یە
ئەڵێم سەد خۆزگە هەلاج بوومایە
ئەم داخە لە دڵ زۆر تەئسیر ئەکا
ئەم دڵە تەڕەى (مەدهۆش) پیر ئەکا
گەر بەینێکى تر وەها بمێنم
ڕەنگە نەک شیعرم، خۆشم نەمێنم ١
لەباسە خەڵکى چاترە بۆ پیاو
لەبەر خەیاتى و شەوکارو تەقەڵ
زەردو لاواز بووم وابووم بە چەقەڵ
کارى بەپەلەو بەرە جەژنانى
بۆڵەو تووڕەیى وەستاکارانى
دەستم ئەمەندە دەرزى پیاچووە
بەقەد بێژەنگێ کونى تێبووە
ئەوەندە سەرى تاوم قووت داوە
تێرم خواردوە، دڵم گیراوە
لەباتى کەیف و چاخانەو گەڕان
دایم خەریکى کارم لە دووکان
یاشەڕە شەقى شاگردو مناڵ
یاچەقەچەقى خاوەن جل و ماڵ
پیس و پۆخڵ و سەرو چاو تەپیو
گەڕو بۆگەن و چڵکن وەک هەتیو
لەخوا بەزیاد بێ کەى ئەمە حاڵە
نیوە مردوو بووم بەم سێ چوار ساڵە
ڕۆژ تا ئێوارە ئەگەر خێرا کەم
پارەى چاخانەى شەو پەیا ناکەم
ئەوانەى پێشوو کە بىچ خەبەر بوون
ئەیان وت و پیشەو بازنى ئاڵتوون
نەمدى کە ئیشێ ئەکەم بۆ یەکێ
نەڵێ سەقەتە، هەى دەستى شکێ
مردم ئەمەندە تەقەڵ بژێرم
بۆیە ئەمبینى وا کوت و کوێرم
بێ پارەو بێ پوول هەمیشە لاتم
موبارەک نەبێ لاى خۆم خەیاتم
ئەو سەیرە خۆشە لاى دۆست و دوژمن
ناسراوە خەیات دزەو درۆزن
ئەوەش کوشتوومى ئەڵێن دەنگ مەکە
پارەى حەڵاڵە خۆت دڵ تەنگ مەکە
یاران بەزەییم بەم حاڵەدا یە
ئەڵێم سەد خۆزگە هەلاج بوومایە
ئەم داخە لە دڵ زۆر تەئسیر ئەکا
ئەم دڵە تەڕەى (مەدهۆش) پیر ئەکا
گەر بەینێکى تر وەها بمێنم
ڕەنگە نەک شیعرم، خۆشم نەمێنم ١
١. ئەم پارچە شیعرە لە ڕۆژنامەى (ژین) و گۆڤارى (دەنگى گێتى تازە)دا –بە پیتى لاتینى- و لە کۆمەڵەى (شیرین)دا بڵاو کراوەتەوە.