سەیرى کە لەسەر کوڵمى گوڵم دانەیێ خاڵە
فیتنەى دڵ و ئیمانە، خەراجى سەرو ماڵە
ڕێشووى گوڵى سەرپێچى هەمووى پێچە لە دڵما
خوێنى دڵى خەمبارە کەوا سوورە گوڵاڵە
شۆخێکى بەبێ وێنەیە ئەمڕۆ لە جیهانا
حەیرانى جوانى ئەوە چى پیرو مناڵە
هەر کەس بڵێ ڕوخسارى وەکوو مانگە لە چواردە
بێ مروەتە گەر بیشیکوژن خوێنى حەڵاڵە
وەختێ بە تەبەسسوم کە ئەوەستێ لە حەسارا
صۆفى گوزەرى کەوتە ئەوێ تۆبە بەتاڵە
تا ماچى نەکەم ڕوومەتى ئەو یارە جوانە
گەر بەندو ئەگەر کوشتنە تەسکینى مەحاڵە
صەد خۆزگە بە ئەوسایە کە نەمدیبوو ڕوخى ئەو
نەمبیستبوو سووتانى دڵ و شیوەن و ناڵە
بێزارە هەتا ماوە لە دنیا دڵى عاشق
دایم وەکو (مەدهۆش)ى هەژار پەستى خەیاڵە ١
فیتنەى دڵ و ئیمانە، خەراجى سەرو ماڵە
ڕێشووى گوڵى سەرپێچى هەمووى پێچە لە دڵما
خوێنى دڵى خەمبارە کەوا سوورە گوڵاڵە
شۆخێکى بەبێ وێنەیە ئەمڕۆ لە جیهانا
حەیرانى جوانى ئەوە چى پیرو مناڵە
هەر کەس بڵێ ڕوخسارى وەکوو مانگە لە چواردە
بێ مروەتە گەر بیشیکوژن خوێنى حەڵاڵە
وەختێ بە تەبەسسوم کە ئەوەستێ لە حەسارا
صۆفى گوزەرى کەوتە ئەوێ تۆبە بەتاڵە
تا ماچى نەکەم ڕوومەتى ئەو یارە جوانە
گەر بەندو ئەگەر کوشتنە تەسکینى مەحاڵە
صەد خۆزگە بە ئەوسایە کە نەمدیبوو ڕوخى ئەو
نەمبیستبوو سووتانى دڵ و شیوەن و ناڵە
بێزارە هەتا ماوە لە دنیا دڵى عاشق
دایم وەکو (مەدهۆش)ى هەژار پەستى خەیاڵە ١
١. ئەم پارچە شیعرە لە ڕۆژنامەی (ژین) و لە کۆمەڵەی (دڵی کوڕان)یشدا بڵاو کراوەتەوە.