ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٥١. جەژنی پیریم
ئۆخەی کە پیربووم..
چەند ساڵ بوو لەبەر لاوی ئەسیر بووم

من گەنجی وپیریم وەکوو یەک وایە
ئەو گوڕی عەشقەم ھەر لە دڵمایە

بە گەنجی ئەبوو خۆم بسووتێنم
ئێستە وەک پشکۆ لای خەڵک ئەنوێنم

جوانیم ئاودرا بە ئاخ وبە داخ
پیری وھۆنراوەم پێ گەیان وەک باخ

سەرو ڕیشیشم وەکوو دڕک وداڵ
بوون بە ھاودەمی گوڵی دڵی ئاڵ ١

١. لە رۆژنامەی(ژین)و کۆمەڵەی (شیرین)دا بڵاوکراوەتەوە.
١٩٦٠
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit