ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٥٠. جوانی و ژیان
خۆشەویستەکەم ئەوەندە جوانە
نموونەیەکی دەستی یەزدانە
سەرنجی پیرو لاو ڕائەکێشێ
کەس نی یە ئاخی بۆ ھەڵنەکێشێ

داخەکەم بەڵام دڵی ناسکە
یەک جار سڵ ئەکا، ئەڵێی ئاسکە
ھەر لە خۆیەوە خۆی ئەتۆرێنێ
ئەم ھەموو بیانووە لە کوێوە دێنێ

قوڕ بە سەر کەسێ کەوتۆتە داوی
دایم جەھەنەم وا لە بەرچاوی
دیارە ئەو کەسەش منی ھەژارم
وە ھای لێ کردووم لە ژین بێزارم

ھەزارجار ئەڵێم ئیتر نایدوێنم
ناچم بەلایاو ناوی ناھێنم
کەچی ھیچ جارێک بۆم ناچێتە سەر
نا چارم زیاتر شانی بەمە بەر ١

١. لە کۆمەڵەی (دڵی کچان)دا بڵاو کراوەتەوە.
١٩٦٠
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit