ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٤٨. تەنیایی
چۆن ئەبێ یارم نەبێ
سەیری ڕوخسارم نەبێ
ئەم ھەموو جوانەش ھەبێ
بەشی منی تیا نەبێ
ھەتا ماوم ھەروا بم!

بۆچی ھەرچی مەینەتی
جیھان ھەیە، بۆمن بێ
ھەرچی من قینم لێی بێ
دەستی لەسەر گەردن بێ!

بۆچی لەناو ئەم ھەموو
کوڵم ولێوە جوانەدا
جێگە ماچێکم نەبێ
لە ڕووی ئەم جیھانەدا!

نە ئاوڕی ڕێ وبانێ
نە زەردەخەنەوگیانێ
نە پێکەنین نە ھاودەم
نە ھاوبەشی خۆشی وخەم
ئەم شەوە ڕەش وتاڵە
ڕۆژ کەمەوە بەم حاڵە

ھەر ئەبێ یارم ھەبێ
خۆم کێم ئەوێ ئەوە بێ
ھەر ئێستە بەم قینەوە
بەم دڵە خوێنینەوە
ئەچم ناحەزم ئەخم
بە تاقانەکەم ئەگەم ١

١. لە گۆڤاری (رۆژی نوێ)دا بڵاوکراوەتەوە.
١٩٦٠
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit