ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٤٥. دیاری
گیانەکەم دیاریت بۆ من ناردبوو
بۆیمباخێکت ھەڵبژاردبوو

بەیانی جەژن ماچم کرد، بەستم
بەڵام بۆیمباخ نەبوو مەبەستم

من ویستم دەستی خۆت لە ململ بێ
نەک پارچە پەڕۆ بی پەت چنرابێ ١

١. ئەم چارچەیە لە گۆڤاری (نەورۆز)و لە کۆمەڵە شیعری (شیرین)دا بڵاو کراوەتەوە. بابەتەکەی پەیوەندی بە خۆمەوە ھەیە.
١٩٥٩
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit