دەمێکە چاوەڕێم بۆ دڵ فڕێنێ
پەلاماری دڵم باو لێم بسێنێ
بەڵام دڵسۆزی دڵ بێ نەیشکێنێ
کە گۆشەی چاوی پڕ نازی ھەڵێنێ
بە جارێ دەردو ئازارم نەمێنێ
گوڵی سەر کوڵمی ئارامی ژیان بێ
بەچاو تانەی گەلاوێژی بەیان بێ
ئەبێ شۆخێ بێ ئاشووبی جیھان بێ
جوانیی ئەو بەشانازی بێ گومان بێ
ھەموو جوانێ لەڕووی سەردانەوێنێ
لەگەڵ کەس ئاشناییی کەی نەبووبێ
گڕێکی تر بەلای دڵیا نەچووبێ
ڕەوشتی جوان وپاک و سادەخوو بێ
لەگەڵما یەک دڵ و یەک ئارەزوو بێ
ئەگینا زۆرە یار یا خەم ڕەوێنێ
کەی ویستم دەس لە گەردنیا بێ، وابێ
کەی ویستی سەر لەبەر پێ یا نرابێ
ئەگەر چی من گەداو ئەو پادشا بێ
لەسەر بڕیاری دوو دڵ یەک ڕەوا بێ
لەگەڵ لێوی منا ئەو لێوی بێنێ
نەوەک ھەر من، ئەویش فرمانی پێم بێ
لەباتی پاسەوان دەرماڵی جێم بێ
لەکاتی دووری یا ھەر چاوەڕێم بێ
لەخۆشی و تاڵی یا ھەر چاوی لێم بێ
لەڕێی ڕاز و نیازا دانەمێنێ
بەڕاستی دووری (مەدھۆش)، ناتەواوی!
خەیاڵت بەرزە، خۆشت پەست و خاوی
ئەوەی باسی ئەکەی وا بۆی سووتاوی
بەخەو نایبینی، بەخوا، تاکو ماوی
مەگەر چەرخی زەمانە چەوتی بێنێ ١
پەلاماری دڵم باو لێم بسێنێ
بەڵام دڵسۆزی دڵ بێ نەیشکێنێ
کە گۆشەی چاوی پڕ نازی ھەڵێنێ
بە جارێ دەردو ئازارم نەمێنێ
گوڵی سەر کوڵمی ئارامی ژیان بێ
بەچاو تانەی گەلاوێژی بەیان بێ
ئەبێ شۆخێ بێ ئاشووبی جیھان بێ
جوانیی ئەو بەشانازی بێ گومان بێ
ھەموو جوانێ لەڕووی سەردانەوێنێ
لەگەڵ کەس ئاشناییی کەی نەبووبێ
گڕێکی تر بەلای دڵیا نەچووبێ
ڕەوشتی جوان وپاک و سادەخوو بێ
لەگەڵما یەک دڵ و یەک ئارەزوو بێ
ئەگینا زۆرە یار یا خەم ڕەوێنێ
کەی ویستم دەس لە گەردنیا بێ، وابێ
کەی ویستی سەر لەبەر پێ یا نرابێ
ئەگەر چی من گەداو ئەو پادشا بێ
لەسەر بڕیاری دوو دڵ یەک ڕەوا بێ
لەگەڵ لێوی منا ئەو لێوی بێنێ
نەوەک ھەر من، ئەویش فرمانی پێم بێ
لەباتی پاسەوان دەرماڵی جێم بێ
لەکاتی دووری یا ھەر چاوەڕێم بێ
لەخۆشی و تاڵی یا ھەر چاوی لێم بێ
لەڕێی ڕاز و نیازا دانەمێنێ
بەڕاستی دووری (مەدھۆش)، ناتەواوی!
خەیاڵت بەرزە، خۆشت پەست و خاوی
ئەوەی باسی ئەکەی وا بۆی سووتاوی
بەخەو نایبینی، بەخوا، تاکو ماوی
مەگەر چەرخی زەمانە چەوتی بێنێ ١
١. مەبەستم ئەوەیە ئەگەر چەرخ ڕێک بێ، حەیفە ئەم جوانە بۆ منی بێ تام بێ. ئەم پارچەیە لە گۆڤاری (ڕۆژی نوێ)و لەکۆمەڵە شیعری (شیرین)دا بڵاوکراوەتەوە.