ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٢٧. بام وابێ
من دڵ شکاو نیم..
وەکوو گەلێ کەس جگەر بڕاو نیم..
فێری سکاڵاو فرمێسکی چاو نیم
من یارم بووەو بەجێشی ھێشتووم
زۆر ماندووی کردووم، بەڵام نەیکوشتووم

ئەوەی من ویستم بێ وەفا بوو ڕۆی
ئێستاکە مەستە لەبەر بەزمی خۆی
من ژیانی خۆم بۆچی تاڵ کەم بۆی
من بەختیاریم بۆ دڵم ئەوێ
دڵ خۆش کەرەیەک ھەر دەست ئەکەوێ

یاری بێ پەیمان ئەوە ناھێنێ
کە پیاو وەک مناڵ بۆی بناڵێنێ
شتێکە نزمی بۆشان ئەھێنێ
کەمن ھەوڵ بدەم بۆ کامەرانی
لە دڵ دەریەکەم زۆر بە ئاسانی

بەڵێ دڵداری پەسەندو جوانە
چاوەڕوانییەو پاکی و پەیمانە
پیاوی ژیر ئەڵێ: خواردنی گیانە
بەڵام ژین بەشی ئەمەندە ناکا
کە بۆ کڵاوی بابردوو ڕاکا ١

١. ئەم پارچە شیعرە لە گۆڤاری (ھیوا)دا بڵاوکراوەتەوە. وەختی خۆی سەعید ناکام ڕەخنەیەکی لێ گرت. لەسەرەتادا پارچە شیعرەکە پەیوەندی بە پارەوە ھەبوو. پاشان پارەکەم لێ لاداو شیعرەکەم ھەر بۆ یار ھێشتەوە. چونکە خۆم وام لا جوانتر بوو. دەسکاری کردنەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە ڕەخنەکەی ناکامەوە نەبوو. لەکۆمەڵەی (شیرین)یشدا بڵاوکراوەتەوە.
١٩٤٦
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit